|
ساڵیادی شەهید ئاسۆ حاجی عەزیز خراجیانی

مفاوەزاتی 1984
شەو "ئاسۆ" چووە دەرەوە، من و دایکم لەبەر دەرگای خۆمان دانیشتبووین و ووتم ئەمڕۆ " ئاسۆ"م بینی بە دەمانچەیەکەوە کومەڵێک دەوریان دابوو ، زۆر دەترسم لێی.
لە قسە کردندا بووین، ڕێزێک تەقە کرا و دڵم داخورپا.
شەهید" مام عومەرە کەلە" بە شپرزەیی هات و ووتی: ئاسۆ لە ماڵە؟
ووتم: لە دەرەوەیە.
ووتی" دوانیان کوشتووە لەبەر خەستەخانەی شیرەکە، کە چوین ، لاندکرۆزە ڕەشەکەی تەواریەکان "تەرمەکان"یان دەخستە ناو پشتەکەی، کە ئێمەیان بینی، زۆر ترسا بوون، میلیان لێ هێناینەوە ، و خۆمان کرد بە" دار و تەلەبە" و بە ڕاکردن لە دیوارەکەی " قوتابخانەی ئازادی" چووینە دەرەوە.
چووین بۆ خەستەخانەی تەواری ، پرسیارمان لە پۆلیسی بەردەرگا کرد، ووتی:
دوو مەیتیان هێناوە گەنجن و دەمانچەیەکیان پێیە،
من و مام عومەر چووین بۆ ماڵی "عارف"ی موختاری مەڵکەندی و ووتی:
ئەمن تەلەفۆنیان بۆ کردووم کە دوو گەنجیان کوشتوە و لە تەواریەکەیە.
ئەو شەوە درێژترین شەوی ژیانی ئێمە بوو، کە لەگەڵ باوکم و دایکم نەخەوتین.
شەوێک بوو کە نەماندەزانی تەرمەکان تەرمی" ئاسۆ و شەهید شێرکۆ عەبدوڵا"ی هاوڕێی بوون.
ناڵە و هاواری دایکم کە زوو زوو دەیووت:
ئاسۆ شتێکی لێ بێت چی بکەم؟
ئەو دڵی خەبەری پێدابوو کە ئیتر دەبێتە زێوانەی گۆڕەکەی ئاسۆ.
بۆ بەیانی لەگەڵ " باوکم و دادە گەوهەر" کە چووینە بەر دوکانی"غەفوری پاسکیل چی"،
تاکێک پێڵاوی ئاسۆ و ناسنامەکەی لەناو خوێنەکەدا بوو، ئاسۆکە بە ناسنامەکەوە نەمابوو.
ئاسۆ لە تەمەنی 16ساڵ بوو بە پێشمەرگە لە تیپی مەڵبەندی دوو، ئینجا لای خۆمان لە کەرتی تیپی مەڵبەندی یەک.
کە شەهید بوون، ئاسۆ 17 ساڵ
شەهید شێرکۆ عەبدوڵا 19 ساڵ
درێژە لەم لینکەدایە:
درێژە لەم لینکەدایە
بهروار: 04/10/2026
22 جار خوێندراوهتهوه
|