مێردی سێیەم 🤣🤣🤣
ژنێک بە تۆمەتی کوشتنی مێردی سێیەمی دادگایی کرا.

حاکم لێی پرسی: مێردی یەکەمت بەچی مرد؟
ژنەکە وتی: بەهۆی ژەهراوی بوونی قارچکەوە مرد؟

حاکم وتی: ئەی مێردی دووەمت بەچی مرد؟
ژنە وتی: ئەویش بەهۆی ژەهراوی بوونی قارچکەوە مرد!

حاکم وتی: ئەی مێردی سێیەمت بەچی مرد؟
پیرەژنەکە وتی: ئەو بەهۆی تـاوەیەکەوە بوو بەر سەری کەوت‌و مرد.

حاکم وتی ئەمە چۆن ڕوویدا؟
ژن وتی: ئاخر دیقەتم دابوو ئەمیان قارچکی نەدەخوارد.
به‌روار:  10/09/2026
48   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   119
کۆی سه‌ردان:   31731285