کۆتا وێنەی یەڵماز گۆنای و فاتۆشی هاوژینی

پاریس 1984

یەڵماز گۆنای :جەنابی دادوەر من ئەگەر جەلادێکیش بم ئێستا لەدادگادام ، هەمیشە ئەوە دروشمی من بووە " نەفرەتم لە توندووتیژی و نکۆڵیکردن کردووەو بۆ ئاشتی و ئازادی تێکۆشاوم "
ئیدی چۆن دەتوانی تەنها بۆ بانگەشە بۆ کوردبونم بە پشێوی نانەوە تۆمەتبارم بکەی ؟!

دادوەر : بەڵێ ئەوەی تۆ تاوانە لەیاسای نیشتیمانی تورکیا چونکە نەتەوەیەک بەناوی کوردنیە جگە لەتاقمێک تورکی شاخاوی !

یەڵماز گۆنای : دەی جەنابی دادوەر هەر ئەوەی لەبەرامبەر تۆ وەستاوە کوردە منم یەڵماز گونێی کە هەر دەسەڵاتەکەی ئێوە خەڵاتی گەورەترین دەرهێنەری لەسەر ئاستی تورکیاو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست پێبەخشیوم ، تۆ دادوەرنیت جگە لەپۆلیسێکی کینە لەدڵ کەلەپێناو دەستخۆشیەکدا ئامادەیە تەقە لەبێتاوانێک بکات .

قسەیەکم نەماوە جگە لە گوتنی :" تامردن مرۆڤ بون تامردن کوردبون تا مردن ئاشتی و ئازادی".
دادگایی حەوتەمی یەڵماز گۆنای.
به‌روار:  10/09/2026
67   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   67
کۆی سه‌ردان:   31729532