|
ئاگاداری/سویسرا🇨🇭 خنکانی محەمەد ڕەحمان محەمەد
ئاگاداری/سویسرا🇨🇭
بەداخەوە سێ ڕۆژە گەنجێکی کورد بەناوی
"محەمەد ڕەحمان محەمەد"
لە ئاوی کانتۆنی شافهاوزن خنکاوە.
جوانەمەرگ چوار مانگە گەیشتۆته وڵاتی سویسرا و، خەڵکی شاری هەولێر ە،
لە ئێستادا تەرمەکەی لەلای پۆلیسی کانتۆنی شافهاوزن هەڵگیراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ خزم و ناسیاو یان هاوڕێیەک پەیوەندی نەکردووە بۆ وەرگرتنەوەی.
ئەگەر لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەرمەکە وەرنەگیرێتەوە بەپێی یاسای سویسری تەرمەکە دەسوتێنرێت.
تکایە هەر کەس ئەم گەنجە دەناسێت ، خزم و ناسیاو و هاوڕێکانی بەپەلە ئاگادار بکاتەوە، و هەرچی زووە پەیوەندی بە پۆلیسی کانتۆنی شافهاوزنەوە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.
سوپاس بۆ هاوکاری هەموان.
وێنەی ناسنامەکەی لە کۆمێنتە:
زانیاری زیاتر لە کۆمێنت دادەنرێت
ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێت
بهروار: 10/09/2026
11 جار خوێندراوهتهوه
|