ساڵیادی یەڵماز گۆنای

پاریس‌1984.9.9 

ڕۆژێ زەمین بورکانی بوو
بورکانیش کوردستانی بوو
کوردستانیش کوڕی وەکوو
ئاراراتی لێ کەوتەوە...
ئاراراتیش کوردی لێ بوو
کوردیش دووانەی چەوسانەوە و
تێکۆشانی بە یەک سک بوو
لەو دووانەیەش
ڕێگای وەکوو "یەڵماز گۆنای"
لەدایک بوو..!

شێرکۆ بێکەس
به‌روار:  09/09/2026
49   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   66
کۆی سه‌ردان:   31729531