کۆنە ساواک 🤣🤣
کاکە ئەوە ساڵی 1988 ە دوای ئەنفالە بەدناوەکان هەموو لایەنەکانی سەر گۆڕەپانی کوردایەتی و پێشمەرگایەتی کەوتبوینە سەر سنورەکان و ناو شارەکانی ئێران ئێمە سەرەتا لە شاری سەقز گیرسابوینەوە.

ڕۆژێک لە گەڵ بەڕێزان کاک ئەرسەلان بایز و
ڕەحمەتی شێخ دارای حفید و کاک یوسف زۆزانی و کاک دلاوەرە قەڵەوی لای مامی ڕەحمەتی و بەندە لە ناو شاری سەقز پیاسەمان ئەکرد لە فلەکەی هەڵۆ سەرەو خوارمان دابویە بۆ فلکەی خوارەوە.
دوو کەس سەرەوژور بەرامبەرمان ئەهاتن لە سەرو سیما و جل و بەرگیان دیاربو کە خەڵکی لای خۆمانن ، ئێمە هیچ یەک لەو دوو کەسەمان نەئەناسی ،گەیشتنەلامان وەستان زۆر بەگەرمی لە گەڵ مامە دلاوەر باوەشیان پێکداکرد و چاکوخۆشی زۆر گەرمیان کرد .
مامە دڵە کەوتە یەکتر ناساندنی ئێمە و ئەو دوو کەسەی کە تا ئەو چرکەساتە ئێمە نازانین ئەو پیاوانە کێن .
ئێمەی یەک بەیەک پێ ناساندن هاتە سەر ئەوان وتی: ئەمە کاک یوسفە لچە و ئەمیش کاک کمال دان سەگ .
داوای لێبوردن لەهەردوو کۆچکردوان و خانەوادەو بنەماڵەکەیان ئەکەم لەبەر ئەوەی بەدەست من نی یە ئیتر ئەوە ناو ناتۆرە و نازناوە قۆڕەکانی سلێمانی یە. ئەگەر ناوەکان وەک خۆی نەنوسم مانا نابەخشێ و نازانرێ مەبەستم کێ یە.

ئەو دوو کۆچکردوە دوو تێکۆشەری پارتی بون
بەڵام مامە دڵە بە حوکمی پەیوەندیە فراوانەکانی خۆی لەناو کۆمەڵانی خەڵک و هەموو لایەنەکانی سەر گۆڕەپانی کوردایەتی و پێشمەرگایەتی هەموویانی ئەناسی.

لە دوای یەکتر ناسین ڕەحمەتی یوسفە لچە ڕویکردە کاک ئەرسەلان بایز ووتی:
کاک ئەرسەلان من زۆر تامەزرۆ بوم ئاواتم بو لەنزیکەوە جەنابت ببینم و زۆر سوپاست بکەم بەرامبەر ئەو چاکە گەورەیەی جەنابت بەرامبەر من کردت.
کاک ئەرسەلان بایز بەسەر سوڕمانێکی زۆر و بەئیحراجی یەوە وتی:
کاک یوسف من جەنابت ناناسم تەنها لە دورەوە ناوی جەنابتم بیستوە و ئێستا بەخزمەتت گەیشتم چاکەی چیم بەرامبەرت کردوە؟
ڕەحمەتی یوسفە لچە ووتی:
کاک ئەرسەلان جەنابت لێپرسراوی دەزگای ڕاگەیاندنی یەکێتی بویت، منیش پارتی بوم لە گەرمەی شەڕی ناوخۆ کە مەقالەت ئەنوسی بەرامبەر شەڕی ناوخۆ و پارتی لە ئیزاعەکەتانەوە بڵاوتان ئەکردەوە هەمیشە ئەتانوت یوسفە لچەی کۆنە ساواک... 
کە واتان ئەوت ئاهێکم پیا ئەگەڕا زۆر لەوە ئەترسام جارێک بڵێن یوسفە لچەی کۆنە حیز ئاخر بە‌کۆنە ساواک ڕازی‌ بوم نەک پێم بڵێن کۆنە حیز .

بوبە پێکەنین ههههههههههههههههههههههههههه
ڕەحمەتی وتی ئاخر ئێوی یەکێتی خواتان نی یە هەرچیتان لە ئیزاعەکەوە بڵاو ئەکردەوە بەزووترین کات ئەچوە ناو خەڵک و یەکسەر باوەڕیان پێئەکرد بۆیە ئەڵێم هەتاماوم من قەرزداری تۆم و لە چاکەت دەرناچم.
هههههههههههههههههههههههههههه

هەزاران هەزار جار ڕەحمەت لە گۆڕتان
ڕەحمەتی کاک یوسف لە ڕێگەی نێوان ئێران و پاکستان بەدەستی چەتە و دز و جەردە کوژرا.
کاوەی ئیزاعە
به‌روار:  09/09/2026
178   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   68
کۆی سه‌ردان:   31729534