|
خۆکوژی بکوژی لەتیفە محەمەدزادە
بەپێی زانیاری پشتڕاست کراو لەلایەن یەکێک لە نزیکانی" لەتیفە محەممەدزادە" ئومێد فەیزی، هاوژینی پێشوو و بکوژیی سەرەکیی لەتیفە محەممەدزادە، شەوی ڕابردوو لە ئاوایی گۆلتەپەی سەر بە شاری سەقز، پاش ئاشکرا بوونی شوێنی حەشاردانیی، لە ڕێگای چەکی گەرم و بە سێ گولە خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
جێگای ئاماژەیە لەتیفە محەممەدزادە تەمەن ٤٠ ساڵ و دانیشتووی سەقز، کە وەک شۆفێری ئاژانسی تەلەفۆنی کاری دەکرد تا بژێوی ژیانی خۆی و منداڵەکەی دابین بکات، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گەلاوێژ بە شێوازێکی زۆر دڕندانە و بە لێدانی زیاتر لە ٢٠ زەبرە چەقۆ لەلایەن ئومێد فەیزییەوە کوژرا و تەرمەکەی لە نزیک ئاواییەک لە سەقز دۆزرایەوە.
ڕۆژهەڵات تی ڤی
بهروار: 25/08/2026
40 جار خوێندراوهتهوه
|