ئەمریکا جەنگی ئابووری دژە ئێرانی دەستپێکرد
ئەمەریکا هێرشی ئابوری بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، بەڵام پێموایە ئێران بەهێرشی سەربازی داکۆکی لەخۆی دەکات.
شەڕی ئابوری بۆ ئەمەریکا هیچ مەسرەفێکی تیانیە، شەڕێکی کاریگەرە بێ ئەوەی قوربانی هەبێت، بەڵام بۆ ئێران هێرشێکی کاریگەرەو قوربانی و پشێوی ناوخۆیی لێئەکەوێتەوە، بۆیە ئێران دەبێت ڕێسای شەڕەکە بگۆڕێت، چونکە شەڕی سەربازی، ئەمەریکاش دەخاتە ژێر فشارەوە.

ئێران دانانیشێت بەدیار مردنی خۆیەوە لەبرسا، بەڵکو دەچێت بۆ شەڕ تاوەکو میللەتەکەی یەکبخات، بۆئەوەی دەنگی چاکسازی ناوخۆیی کپ بکا و دژی دەرەوەی خۆی بوەستێت و بمێنێتەوە.
توانا عوسمان
به‌روار:  24/08/2026
4   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   46
کۆی سه‌ردان:   31684743