ئەوەی دەسووتێت، تەنها کۆگایەکی نەوت نییە؛ متمانەی خەڵکیشە
 

نەوت و گاز وبەنزین بۆ هاوڵاتی نییە، ئەگەر نرخەکەی بەسەر هاوڵاتیان چەند قات نەشکێتەوە

نیشتمان ئەوە نییە کە نەوت و گازی زۆر هەبێت، نیشتمان ئەوەیە کە سامانە سروشتییەکانی بۆ باشتر کردن وگۆرانکاری  لە ژیانی خەڵک بەکار بهێندرێت ، نەک بۆ قورسکردن و بارگرانییەکانیانی ژیان .

گران کردنی نەوت و گاز و بەنزین لەسەر هاوڵاتیان ، لە کاتێکدا سامانەکەی هی خۆیەتی و کە ئێستا بەناو دەسەڵات  توانای بەڕێوەبردنی ئەو سامانەی هەیە. بۆ دەبێت  خەڵک بە نرخی گران بیکڕێت، لە کاتێکدا بەشێک لەو سامانە لە کۆگاکان هەڵدەگیرێت و بە نرخێکی گران دەخرێتە بەردەستی خەڵک.

ئەمە تەنها کێشەیەکی ئابووری نییە ، کێشەیەکی سیاسی و ئەخلاقییە.
چونکە کاتێک سامانی نیشتمان لە خزمەتگوزاریی بۆ خەڵک دوور دەخرێت و دەبێتە هۆی فشار و گرانی، پرسیارێکی گەورە دروست دەبێت، سامانی سروشتی بۆ کێیە؟

و ئێستا، لەگەڵ ئەوەی ساڵانێکە  خەڵک بە گرانیی نەوت و گاز و بەنزین گیرۆدە بوونە ، بەداخەوە دەبینین کە چۆن سامانێک کە بە نرخی گران  خەڵک  دەستی دەکەوێت ، چۆن لە کۆگا کان  لە یەک شەودا ببێتە خۆڵەمێش ، جگە لە زەرەر و زیان و لێکەوتە تەندروستی و ژینگەیەکەش کە دروستی دەکات .

نیشتمان بە نەوت و گاز دەوڵەمەند نابێت  بە دادپەروەری، شەفافیەت و بەڕێوەبردنی دروستی سامانی نیشتمان دەوڵەمەند دەبێت.

لێرە خەڵک مافی ئەوەی هەیە بزانێت،سامانی نیشتمان چۆن بەڕێوە دەبرێت؟
بە چ نرخێک دەکڕدرێت و دەفرۆشرێت؟
و بەرپرسیارێتی ئەو زیانانەی بە سامانی گشتی دەگات، کێ دەیگرێتە ئەستۆ؟

سامانە سروشتیەکانی نیشتمان نابێت بارگرانیی نیشتمان بێت.
خەڵک شایستەی ژیانێکی باشترە.نەک ئاوا دەسەڵاتێک دەستی خستۆتە گەروی خەڵک بە هەموو شێوەیەک فرستەی کار و ژیانێکی ئاسایی بۆ خەڵک نەهێشتۆتەوە لە پێناو بەردەوامیدان بە دەسەڵاتێکی شکست خواردووی خۆی .

نەجیبە مەحمود
ستۆکهۆڵم
به‌روار:  18/08/2026
8   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   60
کۆی سه‌ردان:   31671426