|
لە ناو سێبەری بوختان
لەژێر باری قورسی گریان و شکاندا ژیام،
لەناو سێبەری بوختانەکاندا ڕامکرد،
چونکە هەمیشە ئاسمانی ڕۆحم بۆ ئازادی دەکشا و ئەمەش بۆ ئەوان قورس بوو.
ئەوان بە هەموو تاریکییەکانیانەوە لەناوچوون،
بەڵام من هێشتا لەسەر لوتکەی خەونەکانم وەستاوم و دەستبەرداری ئاواتەکانم نەبووم.
ئارەزووم دەکرد قژەکانم بە تەنها لەگەڵ با پیاسە بکەن،
بۆنی هەنار و هەناسەی کوێستانەکان بدەن.
لەو ڕۆژەوە کە لە باوەشی منداڵیدا خۆمم دۆزییەوە،
زانیم کە باڵندەیەکم و دەبێت بفڕم.
نە توانیم تێگەیشتنێک بۆ ئەو جیهانە پەیدا بکەم،
و نە ویستیشم وەک ئەوان بژیم؛ من تەنها وەک «خۆم» ژیانم کرد.
ویستیان لە گۆڕم بنێن، بەڵام من باڵم گرت و فڕیم...
سەدە لەدوای سەدە شکۆفە دەدەم و تا هەزار ساڵی تریش هەر دەچڕم،
هەر دەخوێنم و سەوز دەمێنمەوە.
ئێوە هێشتا لە حەقیقەتی ئەم ڕۆحە نەمرەم نەگەیشتوون،
من هەمیشە لە خاکەوە بۆ ڕۆشنایی زیندوو دەبمەوە...
چریکە هەورامی
بەرلیان
بهروار: 17/08/2026
65 جار خوێندراوهتهوه
|