تاران بەدەم کەسەوە پێناکەنێ
تاران ☠
تاران بەدەم کەسەوە پێناکەنێ
بەدەم مەرگەوە نەبێ
ئەو خۆشی لە هیچ نابینێ
لە مەرگ نەبێ
ژنی ئەو، کوڕی ئەو، کچی ئەو
هەموویان ناویان هەر مەرگە و
ئەوەی لەوێ لەدایک نابێ ژیانە.

تاران ، پەچەی بە درەخت گرتەوە
عەبای دا بەسەر ئاواو
جبەی کردە بەر جادە
عەمامەی کردە سەر باخچە
بەزۆر ڕیشی بەگۆرانی هێشتەوە
کراسی عاشوورای کردە بەر شیعر و 
مۆسیقای بێوەژنکرد و
ژیانی کرد بە پرسە 

شێرکۆ بێکەس
به‌روار:  19/07/2026
61   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   196
کۆی سه‌ردان:   31594779