ژن هەر خۆشە 🤣🤣
سەردەمی پێشمەرگایەتی ناسیاوێکیم ھەبوو لە گوندی قەرەچەتانی  بناری پیرەمەگرون ،کە ئەچوینە قەرەچەتان  من ئەبووم بە میوانی ناسیاوەکەی خۆم ، ئەو تەمەنی سەرو  حەفتا بوو  .
 بیستم کە ژنی مارە کردبوو  بەڵام ژنێکی نزیک تەمەنی خۆی نەک وەک مەسول و دەوڵەمەندە بێڕەوشتەکان ھاوتەمەنی کچ و کچەزا مارەکەن.

دوای  بیستنی ئەو ھەواڵە  پەلەم بوو ڕێمان بکەوێتە قەرەچەتان. زۆری نەبرد ڕێم تێکەوت و چومە خزمەتی برادەرە پیرەکەم  دوای ئەوەی ھەواڵەکەم لە دەمی خۆی بیست وتم :

جا حاجی گیان  تەرەقەت پێماوە، ئەویش ھیچ فشەی نەکرد ووتی :
دەسیشی بخەیتەسەر ھەر خۆشە.

نوری‌ فەرەج ڕەحیم 
لەندەن
به‌روار:  19/07/2026
65   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   197
کۆی سه‌ردان:   31594780