سوودەکانی سەرەی بەنزین🤣

1- گفتوگۆ و یەکتر ناسین لەگەڵ کەسانی تردا.
2- سود وەرگرتن لە فیتامین «D»بۆپتەوکردنی لەش.
3- فێری ئارام گرتن دەبییت.
4- خۆت ڕادەهێنی بۆ ئەوەی فێری دانبەخۆداگرتنبیت لە کاتی سەرە گرتندا بۆ ڕۆژی قیامەت (حەشر).
5- بیرکردنەوەت قــوڵتر دەبێت.
6- ئاشنای ڕادیۆ و گۆرانییەکان دەبیت لەنێو ئۆتۆمۆبیلەکەدا.
7- گوناحەکانی دەسەڵات  دەشۆیتەوە.
8- کافرت پێ موسڵمان دەبێ
9- بەئارەزوی خۆت تەماشای مۆبایل و فەیسبوک دەکەی….
10- کاتی گەڕانەوەش  لە ماڵەوە خێزانەکەت سکیان پێت دەسوتێ.
11- جوان خۆت دەشۆی خاوێن دەبیەوە سەرخەوێکی لێدەشکێنی.
12- چیرۆک و ڕوداوەکانی ئەو ڕۆژە بۆ خزم و برادەران دەگێڕیتەو.
پاش ئەوخاڵانەی سەرەوە بەنزینی هەرزانت دەستکەوتووە و پاشا بەسەپان ڕاناگریت.
 وەرگیراوە
https://www.malmokurd.com/News-42339-6
به‌روار:  19/07/2026
48   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   195
کۆی سه‌ردان:   31594781