ئەمریکا لە شاڕەگی دەوڵەتی ئێران دەدات
'ئەمریکا تەنها لە ڕووی سەربازییەوە لە ئێران نادات .. بەڵکو دەستیکردووە بە لێدانی شاڕەگەکانی خودی دەوڵەتەکە

بێگومان بینیمان، کە ئەمریکا بۆ پێنجەمین شەو لە ئێرانیدا، بەڵام ئەمجارە هێرشەکانی ئاڕاستەی پردەکان و وێستگەکانی وزە کرد 

بە ئامانجگرتنی پردەکان، وێستگەکانی کارەبا و هێڵەکانی گواستنەوە مانای وایە واشنتن ڕووبەڕووبوونەوەکە لە لێدانی ئامانجی سەربازییەوە فراوانتر دەکات بۆ هەوڵدان بۆ ئیفلیجکردنی جوڵەی دەوڵەت و تێکدانی ئابووریی، وزە و گواستنەوە.

ئەم وەرچەرخانە ڕەنگە دەرگا بۆ وەڵامدانەوەیەکی جیاوازی ئێران واڵا بکات، کە مەرج نییە تەنها یەک گورزی گەورە بێت، بەڵکو ڕەنگە بەسەر چەندین گۆڕەپاندا دابەشبێت: بنکە ئەمریکییەکان، کەشتیوانی دەریایی، دامەزراوەکانی وزە، یان هێرشی پچڕ پچڕ، کە تێچووی شەڕەکە بەرزدەکاتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژتر بە کراوەیی دەیهێڵێتەوە.

کێشەکە ئەوەیە وڵاتانی کەنداو لە ناو جەرگەی ڕووبەڕووبوونەوەکەدان تەنانەت ئەگەر زۆر وریاش بن بۆ ئەوەی دووربکەونەوە، ئەمەش بەهۆی هەبوونی بنکە ئەمریکییەکان، دامەزراوە نەوتییەکان، بەندەرەکان و هێڵەکانی هەناردەکردن، کە هەموویان ئامانجی هەستیارن لە هەر پەرەسەندنێکی فراواندا.

هەر شڵەژانێک لە گەرووی هورمز یان بابولمەندەب کاریگەرییەکەی تەنیا لەسەر ئێران و کەنداو ناوەستێت، بەڵکو بە خێرایی دەگاتە نرخەکانی نەوت، گواستنەوە، دڵنیایی (بیمە) و بازرگانیی جیهانی.

ڕووبەڕووبوونەوەکە ئێستا تەنها گۆڕینەوەی لێدان نییە، بەڵکو ململانێیە لەسەر ئیفلیجکردنی ئابووریی، پەکخستنی جوڵە و بەرزکردنەوەی تێچووی شەڕ بۆ سەر هەموو لایەنەکان، ئەم جۆرەش بەزۆری کۆنترۆڵکردنی کۆتاییەکەی زۆر ئەستەمە'
د. یادگار عەلی
به‌روار:  17/07/2026
40   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   132
کۆی سه‌ردان:   31583062