ڕەحمەت لە کفن دزی پێشوو
پاش ڕاپەڕین " بزوتنەوەی ئیسلامی" بەمانە دەستی پێکرد:
بە ئەندامانی خۆیان دەووت برایەکی موسڵمان، هەموو ئەوانی تریان بە غەیرە موسڵمان دەزانی.
هانی خەڵکیان دەدا ناوی کوردی نەنێن لە مناڵ و و دەیانووت ، خودا لە قیامەت محاسەبەتان دەکات.


لە هەڵبژاردنەکان دەیانووت هەر موسڵمانێک دەنگ نەدات بە ئێمە موسڵمان نیە.
چەند کەسێکیان تیرۆر کرد و فتوای کوشتنی شاعیری‌ گەورەی کورد " شێرکۆ بێکەس" یان دەرکرد.


نەورۆزیان حەرام کرد
تەڵقینیان یان لابرد، یان بە کوردیان  نەدەکرد.
ئەی ڕەقیب یان بە کفر ناساند.
دەیانووت مەککە لە کوردستان پیرۆزترە،
گەر بۆ مێگەل و گەورەکردنی خەستەخانەکانتان و مۆڵی زیاتر نیە، بۆچی کوردستان بە جێناهێڵن.
یەزیدی بە گڵاو و پیس و هەموو دینەکانی تریان بە کافر ناساند.
نوێژ نەکردن لەسەر‌ تەرمی مردووی نوێژ نەکەر، یان ژن مارە کردن لێی.


لە شەڕی داعش بە ئاشکرا بەرگریان لێکردن ، یان بێدەنگیەکی ترسنۆکانەی شەرمنانەیان هەڵدەبژارد.
بە ئاشکرا بە " ئەحمەد جۆلانی"یان دەگووت موسڵمانێکی گەنج و قۆزە.


دەیانووت  شەهیدانی شەڕڤانانی ڕۆژئاوا شەهید نین.


بە زمانی سەرسەریانە کۆمێنتی نوکتە و قسەی‌خۆشی ناو سۆسیال مێدیایان دەکرد.


تا خۆیان دەمیان نەگەیشتە ئاخوڕەکەی پەرلەمان  ، پەرلەمانیان بە حەرام دەزانی.


وەکو تورکێک بەرگریان لە سوڵتانەکەی ئەنقەرە دەکرد و بۆ عوسمانیەکان دەگریان.
و بەناوی مارکسی بوونی" پەکە" وە پەلاماری خەباتی 25 ملیۆن کوردی باکوریان دەدا.


جلی  کلتوری ژن و پیاوی کوردیان گۆڕی بە مۆدێلی‌ تورکی و عەرەبی و ئێرانی و ئەفغانی.


بە پاساوی گەندەڵی دەسەڵاتی‌ کوردی ، سوکایەتیان بە هەموو بەها و پیرۆزیەکانی کورد و کوردستان دەکەن


لە کاتێکا چەند سەد کەسێکی دوو بنەماڵەی دەسەڵاتی هەولێر و سلێمانی دزە گەورەکەن و پێشمەرگەی ڕەش و ڕووت و کادیری دڵسۆز وەکو خەڵکی تر بێ بەشن.


ئەوان دەیانەوێت ئەو ڕاستیە بشارنەوە.
کە کوردستان موڵکی دەریایەک خوێنی سەدان هەزار شەهیدی شۆڕشەکانی کورد و ئەنفال و بارزانیەکان و فەیلی و ژینۆسایدی شەنگالە.


خۆپیشاندانە گەورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ، ئاوێنەیەکی ڕوناک بوو ، کە ئیسلامی سیاسی ڕووخساری نا کوردی‌ خۆیان تیا بینی.


ڕیسواییە سێکسیەکانی مەلا و بانگخوازەکانیان درۆی ڕەوشتی بەرزی لێسەندنەوە.


لەم ئەوروپایە کە دەڵێیت " کوردستان"
سۆماڵی برسی و فەلەستینی بێ ووڵات لە تکریتیەکی کاتی سەدام زیار پەلامارت دەدەن .


 جا چیرۆکێکی‌ کۆن هەیە
 لە کۆندا دەستەیەک هەبوون کفنی مردوویان دەدزی، چەند کەسێکی مەرد بۆیان دادەنیشن، دەیانگرن و سزایان دەدەن و لە وڵات دەریان دەکەن.


دوای ئەوان دەستەیەکی تر دز پەیدادەبن، دوای بردنی کفن،  لاقەی مردووەکەش دەکەن. 
بۆیە کورد دەڵێ: ڕەحمەت لە کفن دزی پێشوو.


ڕەنگە کەم دەسەڵاتی دونیا وەکو ئەم دەسەڵاتە کوردیە  " گەندەڵ، دز، ناعەدالەت" بێت بەرامبەر خەڵکەکەی‌ خۆی ، بەڵام هێشتا بێڕێزیان بە مردوو نەکردووە، بەڵام گەر ئەم دەجاڵانەی "ئیسلامی سیاسی" بێنە دەسەڵات ، سەد حیلە شەرعی بۆ  شزوزی جنسی خۆیان دەدۆزنەوە و مردووش ئەتک دەکەن.


ئەوەتا دکتۆر و بانگخوازەکەیان بە ئاشکرا دەڵێ:
کە ژنە نەخۆشێکی جوان هاتە بەردەستم، ئەوەی ناوگەڵم ڕەپ بوو، چووم لە ماڵەوە جیماعێکم کرد.


ئەم شەرواڵ کورت و ڕیشە چڵکنانەی بەناوی   ئیسلامەوە سیاسەت دەکەن، داعشی زۆڵن ، 
ئەمانە نە خوێنیان ، نە مێشکیان ،  نە بەرنامە و پلانیان فڕی بە سەر‌ کورد بوونەوە نیە.


قوتابخانە و کۆڕە نهێنیەکانی ئەمان لە تەعریب خەتەر ترە، چونکە ئەمان بە دەمامکی کورد بوونەوە جاشایەتی داگیرکەرانن و نەفرەت لە خۆتان، لە ناوتان ، لە بونتان ئەی کوردە زۆڵەکان.


قیبلەی یەک ملیار موسڵمان لە سعودیەیە، کەچی ناوی ووڵاتەکەی
"المملکة العربیة السعودیة"یه
ئەوان ناوی خۆیان بە عەرەب دەبەن .. نەک ئیسلامی، کەچی کادیرێکی ئیسلامی بە " کاک ئەبوبەکر هەڵەدنی " دەڵێن تۆ بۆ ئەوەندە نەتەوەپەرستیت؟


شێرزاد عەزیز 
مالمۆ


ئەم پۆستە دژی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، ئاینی زۆربەی کورد نیە

به‌روار:  18/07/2026
124   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   125
کۆی سه‌ردان:   31583055