|
من ناوم کیسەڵە!!
ئێوارەتان باش
من ناوم کیسەڵە
ئەوە چەند ساڵە لەم گوێ ئاوە
حەماڵی ئەکەم
ئا ئەو کونەیش ماڵەکەمە.
بەڵام دوێنێ چەند
قاچێکی نیشتمانم لێ پەیدابوون
تووڕە و تڕۆ
بە نووکە شەق هەتا
ئەو خوارە بردیانم
پێیان وتم:
لە بەر بەرژەوەندی "ئاو"و
ئەو شاخانە
لەبەر بەرژەوەندی هوماو بازو
ئەو هەموو کەڵەکێویانە
ئەبێ بڕۆن هەتا زووە.
ئێرە چۆڵ کەن...
چونکە هەڤاڵ هەڵۆزادە وا بە نیازە
لە دوای نەورۆز...
ئا ئەم ئاستە
لە سەرەوە هەتا ئەو سەر
بکات بە کێڵگەی نازاداری
گوڵی خەشخاش!
من گوێم لێیە
لێرە خاک نرکەنرکێتی و ئەناڵێنێ و
ئەوەندەیان لێدزیوە
لەمسەرەوە
هەتا ئەو سەری فیدراڵی
هەموو جەستەی کوناودەرە..
شێرکۆ بێکەس
ئێستا کچێک نیشتمانمە
بهروار: 17/07/2026
34 جار خوێندراوهتهوه
|