|
ماچی ئێستاو ماچی جاران!🙈
سەردەمەکان گۆڕاوون، لەگەڵیدا هەموو شتێک گۆرانکاری بەسەردا هاتوە، یەکێک لەوانەی کەبەتەواوی ماناکانی خۆیی لەدەست داوە” ماچ” ە
جاران ماچ پیرۆزیی خۆیی هەبوو،هەروا بە گاڵتەو بە خۆڕایی وئاسان دەست نەئەکەوت وڕەنجی فەرهادی ئەویست، تەنها کوڕو پیاوە ئازاکان ئەیانتوانی بەدەستی بهێننن، کچانیش ماچیان بە لۆمپەن وتڵپە نەئەدا، پیاوئەبوو بۆی ماندوو بێت،نەترس بێت، وەک چۆن نان لە قوڕگی شێردا بوو، ئاوا ماچیش لە قوڕگی شێردا بوو،ئەبوو زەحمەتی بۆ بکێشیت، بەقوربان وبەساقە بیت، زۆر جاران پارانەوەیشی تێ ئەکەوت ههههه، شەڕە چەقۆیشی لەسەر ئەکرا.
کاتێ ماچێکت ئەکرد ئەتووت لێوو ت بەر پشکۆ ئەکەوێت هێندە گەرم وگوور بوو،ئەرێ ئەو لێوە گەرمانە چوون بۆ کوێ! ئێستایش دەڵێی پشتە دەستی خۆو ماچەکەی😛ماچی جاران چەند شیرین بوو خودایە!
حەسەن زیرەک ئەیووت “داوای دوو ماچم لێکرد وەخت بوو ئابڕووم بەرێ”، ڕاستەیەکرد خاتوونەکە لەبەر داوای دوو ماچ ئابڕووی پیاوی ئەبرد.
هێمن موکریانیش ئەیووت” وەرە ماچم ئەوێ ماچی خودایی،کە بێزارم لەماچی سینەمایی”.
ئێستا ماچەکان هەمووی سینەمایین، رەونەقی نەماوە، جاران ماچ پیرۆزی خۆیی هەبوو، ئەگەر ماچێکت بکردایە، وەک ئەوە بوو هیتلەر ئاسا دنیات داگیرکردبێت، جا ئەگەر ماچەکە لەتاریکاییا بوایە ئەوە لە خۆشیا دەبڵ ئەبوەوە😝
خۆ داگیرکردنی دڵی کچێ وەک ئێستا ئاسان نەبوو ،ئێستا ماچ وا سوک بووەهەر کەبەکچێ ژنێ ئەڵێی ما،یەکسەر ئەڵێ چ😋
ئێ کاکە بۆ ئەو ماچە جوانەتان ئاوا لێکردوە قەرزاری ئەم دنیاو ئەو دنیا بن!😀
کورە با چوار تەکلیف بکەن،چوار هاوارو داد، کاکە چوار پارانەوەو لاڵانەوە ،چوار قسەو بەساقەو بەقوربان،ئەوسا.
جاران دوای هەزاران کەمین دانان و شەونخونی و پارانەوە ماچێکت بکردایە، کچە ئەیووت ئەبێ سوێند بخۆی هیچ کات لای کەس باسی نەکەیت، تۆیش هەزار قورئانت ئەخستە سەریەک بۆ ماچێ، ئێستا ئەبێت پیاوەکە بپارێتەوەو بڵێ تۆ ئەو غەوزەی ماڵی لە بەغدایە لای کەس باسی نەکەی، نەڵێی فڵانی ماچی کردووم، ئەویش بە پۆزێکەوە ئەڵێ” خەمت نەبێت لای کەس قسە ناکەم”😋.
لەسەر سەدەکەی سلێمانی برادەرێکمان هەبوو ناوی”سمایل” بوو پێمان ئەووت “سمە”، ئێستا لە لەندەن ئەژی.
سمە کچێکی خۆشەویست بەلام خوێنەواری نەبوو، بە برادەرێک ئەڵێ نامەیەکی بۆ بنوسێت تا بیدا بە کچە، ئەویش بۆی ئەنوسێت و سمەیش بەتیپی ئاوی سواخی ئەداو لە سوچێکی دەرگای ماڵ کچە دایەنێت، ئێ بەڵکو خوا بکا کچە بێتە دەرەوەو نامەکە هەڵبگرێت، لەم بەریشەوە سمە سەرەتاتکێ ئەکا کەی کچە دێتە دەرەوە، لەم چاوەڕوانیەدا بزنێک دێت وڕێک نامەکە ئەخوا، سمەی داماو بزنەی دابوە بەرشەق و هاواریەکرد بۆ نامەکەیی خواردوەو ئێستا چۆن بینوسێتەوە!
دڵداری ئەوکاتە ئاوا بوو
ماچی ئەوکاتە گەرم وگوڕ بوو نەک وەک ئێستا ساردو سڕ🙃
بۆ ئەوانەی بنێرن حەزیان لەماچەکانی ئەوکاتانەیە😝
ئارام ئەحمەد
هۆڵندا
https://www.malmokurd.com/News-44960-6
بهروار: 17/07/2026
44 جار خوێندراوهتهوه
|