|
داعشی ڕووسی 🇷🇺
لە موسل بابی ساڵح، کە دوکاندارە و داعشەکی ڕووسی دەبیتە دراوسێی ، ئەو کابرا ڕووسە عادەتی عێراقیان هەڵدەگرێ و هەموو شتێکی لە بابی ساڵحی بەقەرد دەکڕێ .
وەختەک قەردەکان زۆر دەبن و داعشەکەش لە شەڕی ڕزگارکردنی موسڵ دەکوژرێ .
بابی ساڵحی لەسەری خۆی دەدا و دەڵێ :
قوڕم بەسەری بۆ پارەکەم هەموو ڕۆیی ، پاشان فکرێکی لۆ دێ.
بچێ یەخەی ژنی کابرا ڕووسەکە بگرێ و داوای قەردەکەی لێ بکاتەوە.
وەختەک دەچێ دەبینێ ژنە زۆر جوانە " ژنی ڕوسی درێژ ، سپی ، چاوشین ".
ژنە دەڵێ: ئەمن ئێستا بێوەژنم مێردم نەمایە هیچ پارەم نییە ، مەگەر بمخوازی لەجیاتی پارەکەی.
بابی ساڵحی زۆر کەیف خۆش دەبێ باوەڕ ناکا بۆتە مێردی ئەو حۆریەی .
وەختێک مەفرەزەیەکی داعش لە دەرکەی دەدەن دەڵێن ئەو ژنەی تەڵاق دە ، بابی ساڵحی لە ناوکی ڕا دەپسێ، دەڵی لۆ کاکە چ بووە ؟
دەڵێن ئەو ژنە لەکنەمە ناوی بە موجاهید نوسرایەو دەبێ بینێرین خۆی بتەقێنیتەوە .
بابی ساڵحی دەڵێ :
ئەوجا لۆ دایکی ساڵحی لەجیاتی وی نانێرن نوێژکەرە ، حەجی ماڵی خوای کردیە ، بەڕۆژوشە.
بهروار: 16/07/2026
22 جار خوێندراوهتهوه
|