|
ناوم کورسیە
مه‌رحه‌با گیانه مه‌رحه‌با
من ناوم کورسیه که‌س نه‌یزانێ من ئه‌یزانم
ئه‌م هه‌موو چه‌قۆی غه‌درانه
ئه‌م هه‌موو جۆگه‌ی خوێنانه
ئه‌م هه‌موو ماسکی دزیانه
ئه‌م هه‌موو ڕه‌ژوی ڕقانه له‌سه‌ر منه
له‌سه‌ر دانیشتنی سه‌ر من ئه‌کرێن
به‌ڵام ناڵێن که‌سیان ناڵێن له‌سه‌ر منه
هه‌موو ئه‌ڵێن
له‌به‌ر چاو و باڵای جوانی ئازادیه
له‌سه‌ر شیری ساوایانه
له‌به‌ر ئاوه له‌سه‌ر نانه له‌سه‌ر گوڵه و
له‌به‌ر هێلانه‌ی چۆله‌که و
له‌سه‌ر شاڵاوی ناوه‌ختی گه‌له گورگی ده‌ورو به‌ره
به‌ڵام ناڵێن
که‌سیان ناڵێن له‌به‌ر منه و له‌سه‌ر منه ......
شێرکۆ بێکه‌س
به‌روار: 16/07/2026
34 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|