شەیتان بێ ئیش بووە لەبەر سەلەفی
لەوەتەی ئەم جەماعەتە مەلا پێگەیشتون،  شەیتان حەساوەتەوە....
بێ ئیشو بێكار سەیری وەزعەكەئەكات و نێرگەلە ئەكێشێت .
كارێك ئەمان ئەیكەن شەیتان سەعاتێ دەستی لەلوتیا بێت، مێشكی بۆی ناچێت! 
هیچ كاتێك شەیتان ئاوا خۆی بەدەست بەتاڵی و بێ ئیش نەبینیوە. ئاخر ئەمە وەستابێت شەیتان چی كارەیە؟!
 بەناوی جنۆكە دەركردنەوە، دەمی خستوەتە لاملی وتویەتی: بزانم جنۆكەكەت نێرە یامێیە😂
ئەڵێن شەیتان ئەم دیمەنەی دیوە یەكسەر چوە بۆقەناتی ئامۆژگاری و تەوبەی كردوە! 

كورە تۆخۆت شەیتانی سەڕەتان،  جنۆكەی چی 😜دەرئەكەیت، جنۆكە لەمێشكیا ئەزنیف بكات بەقەی تۆ زەرەر نادات ....! 
جاران یەكێك پەنێكی ئەدا، كەتنێكی ئەكردـــ ئەیانوت :شەیتان پێیكرد، ئێستا ئەڵێن سەلەفی فریوی دا.

جابۆ لەبەر سەلەفی بەر شەیتان ئەكەوێت دوو دیناری دەستبكەوەێت😜

هەردی شەفیق
دۆسڵدۆرف

وێنەکە/مەلا مستەفای ڕوقیە چیە لە هەڵەبجەی تازە/ دروستکراوە
به‌روار:  06/07/2026
49   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   238
کۆی سه‌ردان:   31540537