قوونی مەیمون و ناوکە خورما 🤣🤣
لۆتی ڕەحیم هەبوو لە «سنە» عەنتەرێکی هەبوو، ڕۆژێک جاف کە ئەچون بۆ کوێستان، خورمایان لەگەڵ خۆیان ئەبرد، لە سنە لە عەنتەرەکە کۆ ئەبنەوە و چەند دەنکێ خورما ئەدەن بە عەنتەرەکە، عەنتەر دەستی برد دەنکێ لە خورماکانی دوو سێ جار کرد بە قنگی خۆیا و دەری هێنایەوە، ئەمجا ئەوانی تری خوارد.

یەکێ لە لۆتی ڕەحیمی پرسی:
 ئەوە ئەم عەنتەرە بۆچ وائەکا؟
 وتی: ئەوە ئەم بەستەزمانە جارێک هەڵووژەمان دایە و خواردی، ناوکی هەڵووژەکان لە قنگیا گیری خوارد و دەر نەهات، زوری نقان کەڵکی نەبوو، وەخت بوو بمرێ، لە ئاخرا بە هزار فرت و فێڵ بە جەڕبادەر دەرمان هێنا، عەنتەرەکە زۆر تووشی عەزیەت و ئازار بوو، ئێستا لەو وەختەوە هەر شتێکی بدرێتێ لە پێشا ئەیکا بە قنگی خۆیا بزانێ دەر دێتەوە یان نە، ئەو وەختە ئەیخوا.
ڕشتەی مرواری
به‌روار:  06/07/2026
44   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   233
کۆی سه‌ردان:   31540194