کەڵەشێر‌ و شیوعی 🤣🤣
زۆر جار کە دەچووم بۆ ناوبازاڕ ئەچووم بۆ مەیدانی ماستفرۆشان بۆ لای کوڕێکی پورزام کە لەوێ دوکانی هەبوو.
قەفەزی کەڵەشێر و مریشکی دانابوو، خەریکی مریشک و کەڵەشێر فرۆشتن بوو.
جا کەمن لای دادەنیشتم باسی سیاسەت و حیزبی شیوعیم بۆ دەکرد.

ڕۆژێک کاک ساڵحی پوورزام پێی ووتم:
تۆ باسی چی دەکەیت عەلی؟
وەرە با من و تۆ گرەو بکەین.
 ووتم لەسەر چی؟
ووتی : بڕۆ حەوت شیوعی بهێنە ، من کەڵەشێرێک لەناو ئەم قەفەزە بەردەدەم. ئەگەر بەهەر حەوتیان کەڵەشێرەکەیان بۆ گیرا با بیبەن بۆ خۆیان.
عەلی حامید
بولێڵە
به‌روار:  04/07/2026
50   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   177
کۆی سه‌ردان:   31533643