کچە مارکسی و کفری خوا 🤣
لە مەجلیسێکا دانیشتبووم خاوەن ماڵ کابرایەکی قسەخۆش و موسڵمان ومیوان دۆست بوو، بە ڕێکەوت کچێکی  چەپی مارکسیش لەوێ بوو، لە گفتوگۆکەدا زۆر جوێنی ناشیرینی بە خودا دا، من وتم ئێستا خاوەن ماڵ پیا ئەتەقێتەوە بەڵام  هیچ کاردانەوەیەکی خراپی نەبوو.

کاتێ کچە ڕۆی، وتم ئەرێ چۆن بوو تورە نەبوویت ئەو هەموو جوێنەی دا؟!
 وتی:  کورە لێی گەڕێ با تۆڵەی خۆی لە خوا کاتەوە ئەونە ناشیرین دروستی کردووە .
جگە لە پێکەنین هیچ نەمایەوە بۆ وتن.
به‌روار:  04/07/2026
59   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   177
کۆی سه‌ردان:   31533637