|
کێ مەڕە؟ کێ گوێرەکەیە؟
ڕۆیشتم بۆ دوکانێکی قەسابی ، زۆر قەرەباڵغ بوو. خەڵک لە ترسی پەتای کۆڕۆنا، بە پێی ڕێنماییە تەندروستییەکان مەودای یەک بۆ دوو مەتریان لە یەکتری لە بەرچاو گرتبوو.
هەر کاتێک بڕیی گۆشتی داواکراوی هەر کڕیارێک ئامادە دەکرا، قەسابەکە بە دەنگی بەرز بانگی دەکرد :
- گوێرەکە کێ بوو ؟
- مەڕ کێ بوو ؟
لە پیاوێکی پرسی تۆ گوێرەکە بووی؟
وەڵامی دایەوە ، نە کاکە ، من گام .
بەخۆشییەوە من داوای جەرگ و دڵم کردبوو . کاتێ سەرەی من گەیشت قەسابەکە وتی : جەرگ و دڵ وەرە پێشەوە !!!
خوا ڕەحمی کرد ، مێردەکەم لە ترسی نەگرتنی پەتای کۆڕۆنا لە ناو ئوتۆمبێلەکەی دانیشبوو . ئاخر زۆر دڵ پیسە، باشبوو گۆێی لە قەسابەکە نەبوو.
بهروار: 18/06/2026
45 جار خوێندراوهتهوه
|