|
بۆ مەرگی باوکم
ئەزمیرا کچی بۆ هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵوز:
ڕیشەی بون و باڵی فڕینم
ویستم بۆت بڕێژم،
هەرچەند هێنام...
بردم...
نەمزانی چی و چۆن بنوسم...
بە هەزاران خەیاڵ و جوانی تۆ بونە میوان…
هۆش و گۆشیان لێبردم
چەند بە چێژە یادت
چەند جەرگبڕە “کۆچی سور”ت.
دۆش دامام و دڵم نەهات هیچی بەیان بکەم،
نەوەدا بە وشەکانم ستەم لە بونی نەمرت بکەم.
نەبا سنوردارت بکەم،
نەبا لە ڕازی دڵم خیانەت بکەم.
لە تاو بیری بۆنی ئاشنای شەمیم و موشکبارت
سەوداسەرم، ڕێ ئەپێوم، وێڵم...
لە تاو بیری ماچی دەستەکانت، فەرهاد ئاسا کێو ئەکۆڵم
پەرێشانم و چەشنی پاساری، سەمای داغی دوریت ئەکەم،
من کە بەشم دوری و شیوەنە،
بە کڵپەی یادت ڕۆحی کڵۆڵم تاو ئەدەم.
ڕۆحم فیدای سەرفرازی و “بەرزی” ناوت بێ،
هەناوم بوە مانی ماتەم و بێدەنگی،
کە دیم گەردونی بونی تۆ لە تەنگیی دێڕەکانمدا ون ئەبێ
بهروار: 18/06/2026
45 جار خوێندراوهتهوه
|