ئەمڕۆ لە هەورامان چیم دی؟؟

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان:
 ئیمانداران وەک یەک لاشە‌ وان، هەرشوێنێکی ئازاری هەبێت ، هەموو ئەندامەکانی تری ئێش و تا و  شەو نخونی دایان دەگرێت، نۆ ڕۆژە کیژێک کەوتوەتە ئاوی زەڵم و نەدۆزراوەتەوە، خەڵکی زەڵم بەتایبەت گەنجەکان نۆ ڕۆژە بەیانی تا درەنگانی شەو دەگەڕێن و لەهەوڵی دۆزینەوەو دەرهێنانی ئەو جەنازەیەدان.

 بەڵام تا ئەم بانگی نیوەڕۆی چوارشەمە ١٧/٦/٢٠٢٦ نەبینرابوو، کاک یوسفێکی بەڕێز وتی مامۆستا چەند ڕۆژە هەوڵ دەدەین و دەگەڕێین نەبوو، ئەمڕۆ زۆر سەیرم کرد لەخوار پردەکەوە سەرم کرد شتێک وەک قاچی مرۆڤ دەجوڵێ وردتر سەیرم کرد هەردوو قاچیم بینی، دڵنیا بووم ئینجا هێزەکانم ئاگادار کرد، منیش لەگەڵ دوو دۆستی خۆشەویستم ڕۆشتم بۆ زەڵم تا باوکی کچەکە ببینم و کەمێک دڵ نەوایی بکەم .

بەڵام کاتێک پێیەکانی جەرگی دەبینێت لەهۆش خۆی دەچێت و دەبورێتەوە، هێزە بەر پرسەکانی ئەوێ بە ئیسعاف ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەکەن، دەیان تەلەفۆنم کرد بەڵام هیچ وەڵامێکم دەست نەکەوت ناچار گەڕامەوە بۆ هەڵەبجە ئێستا وتیان لە نەخۆشخانەی خورماڵە خوا سەبوری بدات، بەڵام تا ئەم کاتە کە کاتژێر پێنجی پاش نیوەڕۆیە تەرمەکە دەرنەهێنراوە.....

 من زۆر سوپاسی یەک بەیەکی ئەو خەڵکە ئیماندار و میوان دۆستە دەکەم کە ئیشی خۆیان لەبیر چووە لەبەر بەشداری خەمی ئەو خێزانە عەرەبە کە بۆ خۆشی و سەیران هاتن بەڵام شاییان لێ بوو بەشیوەن.

بەڕاستی زۆر گریام زۆر دڵتەنگ بووم ،بەڵام دەبێت بزانین گەلێکی زیند و مەرد و خواناس و دڵساف و لێبوردەمان هەیە، ئەگەر سیاسی و تەماع بازەکان بهێڵن ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە، خوایە سەبوری باوک و دایک و براو خوشکی ئەو کیژۆڵە بدەیت، خوایە بە سەلامەتی تەرمەکەی دەر بهێنرێت، خوایە ئەم میلەتی کوردی موسڵمانە بپارێزە لە هەموو فیتنە و ئافاتێک. 

سڵاو بۆ هێزەکانی پۆلیس و پاسەوانی سنور و پۆلیسی دارستان و ئاسایش و تەندروستی و ڕێگاو بان و خەڵکی بەڕێزی زەڵم.

مامۆستا تاهیر بامۆکی
هەڵەبجە
به‌روار:  18/06/2026
31   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   71
کۆی سه‌ردان:   31464752