|
دەوڵەتی کوردی و موشەکی ئێرانی
داخی کۆهین گەورەیە🤣
ئێدی کۆهین ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلی کە بە عەرەبی پۆستی دەکرد.
لە یونی 2025 لە شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران ، هەر ئیسرائیل موشەکێکی بگرتایە ئێران ، یان پێکێکی زیاتر بخواردایەتەوە ، دەینووسی:
لە منی وەربگرن دەوڵەتی کوردستان بەڕێوەیە.
ئەو کاتانەی موشەکەکانی ئێران لە تەلئەبیبی بە باشی ئەدا ، پۆستی بە کوردیش دەکرد.
سێ بەشی لایک و کۆمێنتی پۆستەکانی کورد بوون، هی خۆمیشی زۆر تیایە.
هەمومانی دەفع کردبوو ، کێ دەڵێ لە پەناوە "بێ ئیقامەی نەگبەتیشی نەکردووە بە
" جولەکە".
خوا ئاگادارە کە شەڕ وەستا یەکسەر چوومە فەیسبوکەکەیەوە ، ووتم بەڵکو هەواڵێکی خۆشی لابێ و بڵێ " شەڕ ناوەستێ" ، کەچی پێش ئەوەی ترەمپ ئاشبەتاڵی لێبکات ، ئەم ئاشبەتاڵی لێکردووه.
لە 28 فێبوەری ئەمساڵ کاتێ " ئەمریکا و ئیسرائیل" هێرشیان بۆ سەر ئێران کردەوە، وەکو خۆم تۆزقاڵێکیش متمانەمان بە درۆکانی ترەمپ و ئیسرائیل نەکرد بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کورد.
بە ئەزموونی "خیانەتی تۆم باراکی نوێنەری ترەمپ" بەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان ، لە قۆناغی بە دەوڵەت بوونەوە بۆ ناچارکردنیان بە ڕێککەوتن لەگەڵ " ئەحمەد شەرع"و درۆ کۆنەکانی ئێدی کۆهین.
ئەوانەی" پەیجی مالمۆکورد" یان بە ئیتلاعات و جاش سیغه دەزانی ، هێندە ساویلکە و ناحاڵی بوون ، دەیانووت "ئیسرائیل پاش ئێران لە تورکیا " دەدات.
خەمی ئێمە لەم جەنگەدا " ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان" بوو نەکەونە ناو ئاگری جەنگێک کە " سووتانی کورد" و چارەنووسی ڕۆژئاوای کوردستانی بە ئاشکرا پێوە دیار بوو.
ئێمە درۆی ئیسرائیلمان لە شەڕی پاری ئێران و ڕۆژئاوای کوردستان بینی و بڕوامان بە سیاسەتیان بەرامبەر کورد نەما.
ڕۆژانەی شەڕەکە کۆمەڵێک ساویلکەی زمان پیس پەلاماریان دەداین ، بەوەی گوایە ئێمە ئیتلاعات و پیاوی ئێرانین.
وەکو ئیسرائیل دەوڵەتی کوردی دروست کردبێ و ئێمە بڵێین نامانەوێ.
دانیشە نەگبەت ، تەنها " یەکێتی کورد" فریامان دەکەوێت
شێرزاد عەزیز
2025.6.24 پۆستکراوە
و گۆڕانکاری تیا کراوە
بهروار: 18/06/2026
49 جار خوێندراوهتهوه
|