دووڕوویی خەڵکی ئێراقی ‼

عەبدولسەلام عارف سەردانی میسر دەکات و لەگەڵ
جەمال عەبدولناسری سەرۆکی میسر کۆ دەبێتەوە.

جەمال عەبدولناسر لە عەبدولسەلام دەپرسێ و
دەڵێ ژمارەی شیوعیەکانی عێراق چەنده ؟
عەبدولسەلام عارف دەڵێ : هەشت ملیۆن کەسە !!

ناسر دەڵێ : ئەی ژمارەی قەومیەکان چەندە ؟
عەبدولسەلام دەڵێ : ژمارەیان هەشت ملیۆن کەسە.

ناسر دەڵێ : ئەی ژمارەی بەعسیەکان چەندە ؟
عەبدولسەلام دەڵێ : بەعسیەکانیش هەشت ملیۆنن !!

ناسر دەپرسێ ئەی ژمارەی ئیسلامیەکان چەندە ؟؟
عەبدولسەلام دەڵێ : ئیسلامیەکانیش هەشت ملیۆنن.

جەمال عەبدولناسر تووشی سەرسوڕمان دەبێ
لەو هەموو هەشت ملیۆنە !!
قەڵەمێکی هەڵگرت و بە عەبدولسەلام عارفی ووت پێم بڵێ :
ژمارەی دانیشتوانی عێراق چەندە ؟؟

عەبدولسەلام لەوەڵامدا دەڵێ :
ژمارەی دانیشتوانی عێراق هەشت ملیۆنە.
جەمال عەبدولناسر دەڵێ ئەی ئەو
هەموو هەشت ملیۆنە چیە ڕیزت کردووە ؟؟

عەبولسەلام عارف پێی دەڵێ جەنابی سەرۆک:
وادیارە تۆ خەڵکی عێراق باش ناناسی ؟؟
خەڵکی عێراق هەموو شتێکە.
ئەو هەشت ملیۆنە هەم شيوعین و هەم قەومین
هەم بەعسین و هەم ئیسلامیشن.

دکتۆر عەلی وەردی کۆمەڵناسی گەورەی عێراقی دەڵێ :
دوو ڕوویی لەناو هەموو نەتەوەیەکدا هەیە بەڵام هیچ گەلێک لە جیهاندا هێندەی خەڵکی عێراق دوو ڕوو نیە.
وەرگیراوە
به‌روار:  13/06/2026
61   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   69
کۆی سه‌ردان:   31452904