|
نیشتمان و غوربەت
کۆچبەر دوو شوێنی گرینگی ھەیە یەکەمیان نیشتیمان و دووەمی وڵاتانی غوربەت.
ھیچ یەک لەم دوو شوێنەش تەواو وەڵامی ھاوارەکانی ئەو نادەنەوە، ئەو سیحر و ئەفسونەی ھەر یەکێک لەم دوو جێگایە دەیبەخشن بەیەکەوە کۆنابنەوە.
غوربەت کۆمەڵێک ھەل و ئەفسون پێشکەش بە کۆچبەر دەکات کە نیشتیمان خۆی ناتوانێت پێشکەشی بکات، نیشتیمانیش کۆمەڵێک ویستی ڕۆحی و دەرونی و عاتیفی تێردەکات کە غوربەت تێریان ناکات .
کۆچبەر لە ھەر یەکێک لەم دوو نیشتەجێیە دا شتێکی گرنگ دەدۆڕێنێت .
ناشوێن
بەختیار عەلی
بهروار: 13/06/2026
45 جار خوێندراوهتهوه
|