خێرکردن 🤣🤣

حاجی  ژنەکەی سەگ گرتی و کۆچی دوایی کرد، زۆر غەمبارو بێ تاقەت بوو بۆ ژنەکەی.

 کوڕەکانی زۆریان لێ کرد ژن بێنێت بە تەنیا نەمێنێتەوە ، ئەویش ڕازی بوو ژن  بێنێتەوە  کوڕەکانی کچێکی جوانیان بۆ هێنا.

 ئیتر حاجی زۆر کەیف خۆش و دڵ خۆش بوو ،
پاش سێ مانگ کوڕەکانی بانگ کردوو پێ ی وتن :بڕۆن پێنج بەرخ بێنن بیکەن بەخێر .

یەکەمیان بدەنە ماڵە هەژارەکان.
 دووەمیان بدەنە هاوسێکان .
سێ یەمیان بۆ خۆتان بیخۆن .
چوارەمیان  بۆ خۆم و بووکەخان دانێنن .

وتیان ئەی پێنجەم بەرخ بدەینە کێ؟ 
باوکە وتی : کوڕم بیدەنە ئەو
 سەگەی کەدایکتانی گرت.
به‌روار:  12/06/2026
36   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   75
کۆی سه‌ردان:   31450872