|
کە بەریتانیاتان کرد بە ئیسلام بۆ کوێ دەچن؟
ئەم حەفتەیە پەنابەرێکی سۆدانی ئیرلەندای کرد بە ئاگر بۆ کۆچبەران و ، ئیمڕۆش یەکێتی ئەوروپا بۆ " یاسای پەنابەری" کۆدەبێتەوە.
پێرێش ڤیدیۆیەکم بینی " حەمەی سەتڵ و کوڕی چڵکن" مزگەوتێکی نوێیان کردەوە لە شارێکی بەریتانیا .
ئەم پۆستەمان ڕۆژی 2025.2.5 کردووە، کاتێکی گونجاوە بۆ نوێ کردنەوەی:
کەسویدمان کرد بە ئیسلامی دەچین بۆ نەرویج.
ساڵی 1999 کاتی پشکنینی پزیشکیم هەبوو لە ڤۆردسەنتڕاڵی ڕۆسنگۆرد، پرسیارێکم هەبوو سویدیم هیچ نەدەزانی.
پیاوێک بە جزداشەیەک و ڕیشێکی درێژەوە هات و بە عەرەبی پێم ووت : دەتوانیت یارمەتیم بدەیت.؟
ناشرین وەڵامی دامەوە و کە زانی تەریق بوومەوە، هاتەوە بۆ لام و ووتی:
بە هەڵە تێمەگە من ناچار نەبم ، بە زمانی ئەم بەرازانە قسە ناکەم.
دواتر ئەو پیاوەم لە هەندێ شوێن بینەوە ، ژنەکەی سویدیە و ئیقامەکەی لەسەر ژنەکەی وەرگرتووە.
پێش ساڵانێک لە ئەکشونێکی مالمۆ کابڵێکی داتام لە فرۆشیارێکی میسری کڕی و ڕێک کەوتین گەر نەبوو ، بۆی بەرمەوە.
کە بردمەوە وەرینەدەگرتەوە و پێم ووت :ئێرە سویدە، هەموو شتێک گرەنتی هەیە،،کە وام ووت شێت بوو لێم و خەریک زوو پەلامارم بدات.
ووتی: ئەو سەگانە چیە باسیان دەکەیت، تۆ فەخر بە ووڵاتی خۆتەوە بکە.
شوفێرێکی کوردی مالمۆ بۆی گێڕامەوە:
لەو کاتەی خۆپیشاندانەکانی مالمۆ بوو ، کە پەنابەره ئیسلامیەکان دەیان ئوتومبێلی پۆلیس و خەڵکیان دەسووتاند ، پیاوێکی سویدیم سوار کرد، کە زانی سەر ڕەشم ووتی:
لەگەڵ پەنابەرێک قسەم کردووە و ووتویەتی :
سوید دەکەین بە ووڵاتێکی ئیسلامی.
منیش پێم ووتووە: ئێوە لە ووڵاتە ئیسلامیەکانی خۆتان ڕاتان کردووە و هاتوون بۆ سوید، کە ئێرەتان کرد بە ئیسلامی بۆ کوێ ڕادەکەن؟
ئەم سویدە کە ئازادی ئاینەکان تەواو هەیە و دەوڵەت دەیان مزگەوت و کۆمەڵەی بۆ کردوونەتەوە و ملیۆنان کرۆنیان بۆ خەرج دەکات ، ئیتر سوید چی ترتان دەوێت بیکات؟
چەند ڕۆژێکی کەمی پێش ئێستا نوسیمان:
پاش کوشتنی " سەلوان مۆمیکا" دەموچاوی پەنابەری ئیسلامی لە سوید و ئەوروپا و جیهان ڕەش دەبێت، کۆمەڵکوژیەکەی دوێنێی شاری ئۆریبرۆ کە " 11" خوێندکاری پەنابەری ئیسلامی تیا کوژرا ، یەکەم پەرچەکرداری توندوتیژی ئێمەی ئیسلامە لە سوید.
لە هەموو کارێکی تیرۆر و توندوتیژی ئیسلامی سیاسی " هەموو پەنابەر" ێکی ئیسلامی زیان دەکات جا " ئەهلی مزگەوت بیت" یان نا لە چاوی ڕاستیستێکی سویدیدا هەر یەکە.
ساڵانی دوو هەزارەکان لە ئاهەنگێکی خێزانی لە هۆڵی ڕۆسنگۆرد بووین.
من ووتم: ئاهەنگەکە تێر و پڕ کراوە.
خزمێکمان کە هاتبووە سەر مێزەکەی ئێمە ووتی:
جا مامۆستا لەم سویدە ئاهەنگ تێر وپڕ نەکرێت مەگەر بچین بۆ نەرویج.
ئەرێ داعشەکانی سوید لە پێشدا بچنەوە ئەفغانستانی ئیسلامی بکەن بە ئیمپراتۆرێک لە ئاسیا باشتر نیە دوایی بێنەوە بۆ ئەوروپا؟
هاوڕێیەکی نوێژکەرم بۆی گێڕامەوە :
لە شارێکی ئەوروپا چووم بۆ مزگەوتێ بۆ نوێژکردن، ئەو کاتە کوردی ئەوروپا هاوکارییان بۆ " کۆبانێ" کۆدەکردەوە، ژوورێکیان پڕ کرد بوو لە هاوکاری، کە پرسیم بۆ کوێیە؟
ووتیان بۆ هەژارانی سۆماڵە.
دوایی زانیم مۆڵەتی ئەو مزگەوتە بەناوی "کۆمەڵەی کوردی" وەرگیراوە و کرێ و خەرجی لەسەر دەوڵەتە، ناوەکەی نەبێ ، فڕی بەسەر کوردەوە نیە.
مانگی ڕابردوو هاوڕێیەکی کەمپم کە ساڵی 1998 لە کەمپی لاکسۆ یەکترمان ناسی و لە شاری ئۆریبرۆ دەژی و موسڵمانێکی نوێژکەر و خواپەرست و ئەهلی جەماعەتی مزگەوتی ئۆریبرۆیه و ناوی کاک
" ح.م" و خەڵکی شاری هەولێرە و ووتی:
کاک شێرزاد ئەگەر بڵێن بەهەشتت دەوێ یان ئۆریبرۆ ، دەڵێم ئۆریبرۆ.
دوا ووتە:
دەسەڵاتی کوردی هەموومانی ئاوارە کرد.
سوید و ئەوروپا ژیانێکی شەرەفمەندانەی بۆ خۆمان و نەوەکانمان دابین کردووە، گەر ئیسلامی سیاسی جاشی داگیرکەرانی کوردستان بیەڵن تیا بژین.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
وێنەکە:
حەمەی سەتڵ، سەفەری دز ، کوڕی چڵکن
بهروار: 12/06/2026
37 جار خوێندراوهتهوه
|