|
بانە/ خۆکوژی سۆما کەریمی
بانە
ڕۆژی 2026.528 ژنێکی 21 ساڵە بە ناوی
"سۆما کەریمی کچی ئەبوبەکر "
و خەڵکی شاری بانە، خۆی کوشتووە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم ژنە هاوژیندار بووە و هەوڵی خۆکوژییەکەی بووەتە هۆی مردنی.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێشتا هیچ زانیارییەکی زیاتر دەربارەی هۆکار و پاڵنەری ئەم ڕووداوە بەدەست نەهاتووە.
لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی لە زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوژی، پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە هۆکارە کۆمەڵایەتی، ئابووری و دەروونییەکان بکرێن کە دەبنە هۆی ڕوودانی ئەم جۆرە کارەساتانە.
کۆدەن
بهروار: 12/06/2026
38 جار خوێندراوهتهوه
|