ژنێک لە مالمۆ کوژرا

پۆلیس  ڕۆژی پێنج شەممە بۆ ڕووداوێکی شەڕ و ناکۆکی ناو شوقەیەک لە ناوچەی کڕۆکسبێک (Kroksbäck) ی مالمۆ بانگکران.
 لە شوێنی ڕووداوەکە ژنێکی تەمەنی 55 ساڵان بە شێوەیەکی سەخت بریندار کرابوو  دۆزرایەوە و،  بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە، بەڵام دواتر گیانی لەدەستدا.

ئەوەی تا ئێستا دەزانرێت:
سەرەتا سێ کەس بە گومانباری کوشتن دەستگیر کران.
دواتر دوو کەسیان، پیاوێک و ژنێک لە تەمەنی 30 ساڵیدا، ئازاد کران.
تەنها پیاوێکی تر لە تەمەنی 30 ساڵیدا هێشتا لە بەنددایە و بە گومان  کوشتنەکە ڕاگیراوە.

بە گوێرەی پۆلیس، هەموو ئەو کەسانەی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکەوەن یەکتر دەناسن.
پۆلیس سەرەتا وەک توندوتیژی (لێدان) لێی ڕوانی، بەڵام دوای مردنی ژنەکە دۆسیەکە وەک تاوانی کوشتن لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.
تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە، جۆری پەیوەندی نێوان کەسەکان و وردەکارییەکانی کوشتنەکە لەلایەن پۆلیسەوە ئاشکرا نەکراون.
ڕۆژنامەی سیدسڤێنسکا
به‌روار:  12/06/2026
64   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   58
کۆی سه‌ردان:   31449877