|
مردنەکانیشمان جیاوازن😪
کە هەژار و بێکەس دەمرن، کەس هەر باسیشی ناکا، بەڵام بۆ مردنی دەوڵەمەندێک ئاسمانیش شیوەن دەکا! لەم مەملەکەتەدا تەنانەت مردنەکانیشمان جیاوازن تاسەباری و خەمەکانیشمان وەک یەک نین. مرۆڤ هەیە لە لووتکەی بێنازیدا تەمەنی بەڕێ دەکات و کاتێکیش سەردەنێتەوە بێدەنگییەکی غەمگین دەبێتە دوا مەنزڵی.
بەداخێکی گرانەوە بۆ کۆچی دوایی (لاناز)ی جوانەمەرگ، ئەو کچەی لە تەمەنی 27 ساڵانیدا بە غەریبی و بێنازی سەرینایەوە لاناز هەر لە منداڵییەوە تامەزرۆی نازی دایک و باوک بوو ژیانێکی پڕ لە دابڕان و تەنیایی بەڕێ کرد. لە کاتێکدا دەیویست بە هێزی خۆی وەک ڕۆژنامەنووسێک بوەستێتەوە و ژیانێکی نوێ بونیاد بنێت دیسانەوە چەرخی زەمانە پشتی تێکرد و تەنیا ساڵێک دوای مەرگی باوکی شاعیری، لە ڕووداوێکی نەخوازراوی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی شەست مەتریی سلێمانی، خەونەکانی بردنە ژێر خاک
لاناز زۆر بێناز گەورە بوو، زۆر بێنازیش ڕۆیشت... ئێستاش کچە بچووکەکەی (یارناز) جێماوە تا وەک دایکی چیرۆکی بێنازی و تەنیایی لە ژوورێکی سارددا دووبارە بکاتەوە. مەرگی لاناز تەنیا کۆچی ڕۆحێک نەبوو، بەڵکو کۆچی خەونە بێنازەکانی کچێک بوو کە مەملەکەتەکەی پێشوازییەکی شایستەی لە ماندووبوونی نەکرد.
ڕۆحی شاد و مەنزڵی ئارام بێت... خوای گەورە سەبووری بە دڵە غەمگینەکان ببەخشێت.
ئەفسانەی ئاڵەشین
بهروار: 10/06/2026
31 جار خوێندراوهتهوه
|