|
قومبەلەکەی حسک لە هەڵەدن
بەهاری 1983
ئێوارەیەکی تاریک ڕوون و لە حەوشەی
" ڕێکخراوی دوو " لەبەر ڕۆشنایی ڕووناکی تەلەفیزۆنەکە نانمان دەخوارد.
" دکتۆر نەورۆزی خاڵی شەهید مەلا عەلی" حەرەس بوو و شەوکوێر بوو.
ووتی: تارماییەک لەناو ڕەزەکاندایە ، کێ نانی خواردوە بابێت.
من کە چام دەخواردەوە چووم، زەلامێک لەبەردەما هەڵسا و ڕایکرد.
تەقەم لێکرد کڵاشینکۆفەکەم وەستا، هاوارم کرد :
وەرن کڵاشینکۆفەکەم وەستا.
کە وام ووت زەلامەکە گەڕایەوە و بە دەمانچە دوو سێ فیشەکی پێوە نام و ڕایکرد.
"کاک جەبار فرمان"ی ڕەحمەتی و کاک" فەرهاد"ی کەرتی دوکان ووتیان:
درۆ دەکەیت نەتویستووە تەقەی لێبکەیت.
کاک فەرهاد کڵاشینکۆفە هەنغاریەکی منی تاقی کردەوە ، تەقی و سەیرێکیان کردم.
سوێندم خوارد کە وەستاوە.
بۆ جاری دووەم کاک فەرهاد تەقاندیەوە نەتەقی.
دواتر " کاک شەوکەت هەڵەدنی ئامر هەرێمی حسک و کاک تۆفیق هەڵەدنی" لەناو سۆسیالیستەوە هاتنەوە و لە ڕێکخراوی دووی کومەڵە بوونەوە بە پێشمەرگە.
کە بۆم گێڕانەوە و ووتیان:
ئەوە عەلی هەڵەدنی سۆسیالیست بوو ، هاتبوو لە کاتی نانخواردن قومبەلەیەکتان تێبگرێ.
من و ئەو "کاک عەلی هەڵەدن " یەی کە کەسمان یەکترمان نەدەناسی، لە ساتێکدا هەر قەدەری ئیلاهی و ڕێکەوتێکی سەیر بوو یەکترمان نە کوشت.
مانگی یەکی ئەمساڵ کە گەڕامەوە بۆ کوردستان ، داوام لە " کاک عەبدولکەریم مەولود برای شەهید مەلا عەلی" کرد هاوکاریم بکات ، ئەو " کاک عەلی هەڵەدنی" ە بدۆزینەوە و بچین بۆ هەڵەدن ،لەو شوێنە وێنەیەکی یادگاری پێکەوە بگرین ، و دواتر نانێک پێکەوە بخۆین.
بەڵام مەرگی " خاڵە شوان" م بەرنامەکەی ئێمەی تێکدا.
وێنەکە لە ڕاستەوە دانیشتوەکان:
شێرکۆ وەهبی، جەمال باڵابەرز، سەربەست فەتاح، مامۆستا پێشڕەو، خۆم ، هێمن گەبەیی.
هەڵەدن/ پشتی بارەگای ڕێکخراوی دووی کۆمەڵە
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 10/06/2026
59 جار خوێندراوهتهوه
|