مالمۆ 🇸🇪کوژرانی پیاوێکی تەمەن 50 سال
مالمۆ 🇸🇪
پۆلیس لێکۆڵینەوە لە تاوانی کوشتنێک دەکات. دوای ئەوەی پیاوێکی تەمەنی 50 ساڵان لە ناو بینایەکدا لە ناوچەی نیدالە لە شاری مالمۆ بە مردوویی دۆزرایەوە.

ئەو پیاوە نزیکەی کاتژمێر 12:30 دوای نیوەڕۆ دۆزرایەوە و لەو کاتەوە پۆلیس پشکنینی تەکنیکی شوێنی ڕووداو و چەندین لێپرسینەوەی ئەنجامداوە.
کەسێکیش دەستگیر کراوە.
پاتریک فۆرش، وتەبێژی پۆلیس، دەڵێت:
«هیچ ئەگەرێک  ڕەتناکەینەوە، بەڵام تا ئێستا زۆر نادیارە کە ئایا تاوانێک ڕوویداوە یان نا.»
ئافتۆنبڵادێت
به‌روار:  10/06/2026
43   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   249
کۆی سه‌ردان:   31443006