|
نۆکاوەکەی ئەبو داغر 🤣
بەغدادیەک دەگێڕێتەوە :
لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکان لای (ابوداغر) کارم دەکرد .
لە سـەعدون لەسەر عەڕەبانە نۆکاوی دەفرۆشت .
ئەم (ابوداغر ) ە عەرەق خۆر بوو . هەموو ڕۆژێ پێش ئەوەی کارمان تەواو بێ و بڕۆینەوە ، دەچوو بوتڵێ عەرەقی دەکڕی و لە ناو عەڕەبانەکەدا دەیشاردەوە .
لێم دەپرسی ئەمە چیە . دەیگوت ، ئاوی لیمۆیە ، هەندێجاریش دەیگوت سـرکەی سپیە .
بەڵام من گومانێکم هەر هەبوو .
ڕۆژێکیان پێش ئەوەی بڕۆینەوە ، چوو بوتڵێکی لەو شتە هێناو وەک ڕۆژان لەناو عەڕەبانەکەدا شاردیەوەو پێیگوتم :
گوێبگرە کوڕە . من دەچم هەندێ شت دەکڕم بۆ ماڵەوە . وریابە . تادێمەوە عەڕەبانەکە جوان خاوێنکەوە . ئەو نۆکاوەش ماوە ، بیکە زەرفێکەوە بۆ ماڵێ .
هەر ئەو ڕۆیشت ئەو کچەی دراوسێمان هات .
کیژۆڵەیەکی جوانکیلە بوو .
هات و گوتی :
کوڕی باش کەمێ نۆکاوتان نەماوە بۆ دایکم ؟ دوگیانە و دڵی چۆتە سەر نوکاو ئیتر .
پێمگوت :
ئەوە بەڕاستە !
وەی بەچاوان ، نەشمێنێ بۆت دەبم بەنوکاو .
یەک زەرفم بۆ پڕکرد و پێمگوت تۆ بوەستە با بۆ خاتری تۆ ئاوی لیمۆشی بکەم بەسەردا .
بوتڵە ئاولیمۆم دەرهێناو نیوەیم کرد بەسەریدا . دامە دەستی و چاوێکم لێداگرت و پێمگوت ، تۆ هەموو ڕوژێ ئەم کاتانە وەرە لەسەر حسابی خۆم ، نوکاو بە ئاو لیمۆوە بەرە .
نۆکاوەکەی لێوەرگرتم و ڕۆیشت .
(ابوداغر) هاتەوە و گوتی :
ها ..کوڕە ، کارەکانت تەواوکرد ؟
دەستی برد بوتڵەکەی دەرهێنا ..
هەرئەوەندە بوتڵەکەی بینی ، چاوی ئەبڵەق بوو . گوتی :
ئەوە ئەو بوتڵە بۆچی نیوە بووە ، هەتیو ؟
منیش گوتم :
ئەو کچەی دراوسێمان هات داوای نوکاوی کرد بۆ دایکی . منیش گوتم ، دراوسێیەو با ئاوی لیمۆشی بۆ بکەم بەسەردا .
موی سەری گرژ بوو گوتی :
کوڕە هەتیوە کەرە ، ئاو لیمۆی چی ! ئەوە عەرەقە . هەر وایگوت و دوو بەدوو ڕاکە بۆ ماڵی ئەو دراوسێیەمان ،
گەیشتینە بەردەرگای ماڵیان کار لەکار ترازابـوو . ئاو لیمۆ کاری خۆی کردبوو. بینیمان دایکی ئەو کچە هاتۆتە کۆڵان سینیەکی لەسەر سەری داناوەو بایدەدا ئەمـما بـادان و ئەو گۆرانیە دەڵێ :
يعـلايـه ..يعـلایـه ...
انت الهوی يـعلایــه...
...يعلایــه ...يـعلايه ..
خەڵکی گەڕەک لە دەوری کۆبونەوە ..
کە زانیان خەتای نۆکاوەکەیە . تەماشایەکی ئێمەیان کرد .
ئاماژەم بۆ ( ابوداغر) کرد ، گوتم ئەو بوو .
بەشەق و لەقە کەوتنە گیانی ( ابو داغـر ) . زۆریان لێدا . زۆر هاواریکرد ، ئەو هەتیوە بوو ، سودی نەبوو .
دوای ئەو ڕوداوە ( ابوداغر ) وازی لە نۆکاو فرۆشتن هێناو خەریکی پاکەت و بنێشت فرۆشتن بوو .
هەرجارێ لەوێوە دەڕۆیشتم و دەیبینیم ، تەماشای دەکردم و لێوی لێ دەکرۆژتم و دەیگوت :
ئاخ کوڕی .......بەس بتگرم خۆم دەزانم چیت لێدەکەم . هەی خوێڕی کوڕی .....
وەرگێڕانی لە عەرەبی جڵفەوە
عومەر مـەحمود
بهروار: 10/06/2026
395 جار خوێندراوهتهوه
|