|
63 یەمین ساڵەی باوکی نەدیوم 😪
2026.6.9 شەست و سێ ساڵ تێپەڕئەبێ بەسەر کارەساتی "منع التجول" کەی سلیمانی ، کە لەو ڕۆژەدا به دەیان گەنجی ئەو شارە بونە قوربانی و زیندەبەچاڵ کران و بەسەدان کەسایەتی ئەو شارەش خرانە زیندانەکانی حامیەی سلێمانی .
پاڵەوانی هەمو ئەو کارەساتانە تاوانباری سەردەمی ئەو کاتی ڕژێمی بەغدا "زعیم صدیق" بو ، بۆیە لەم یادەدا کە بوە مێژویەک و نیو سەدە تێپەڕ بوە بەسەریدا جێگای خۆیەتی ، کە نەوەی نوێ ئاگادار بیت لە هەموو ئەو مێژویانەی کە وەک کارەسات و ماڵوێرانی و ڕەشبگیریانەی بەسەر ئەو نەتەوەیەدا هاتوە ،ئیتر گرنگ نیە ئەو مێژوە زوو بوە یان درەنگ .
گرنگ ئەوەیە با لەمەودوا ببینە ئەو نەتەوەیەی کە خۆمان مشورخۆری مێژوی خۆمان بین نەک دوژمنەکانمان مێژومان بنوسنەوە بەو خواستەی کە خۆیان بیانەوێ ، وەک ئەوەی تا ئێستا کە وەک نەتەوەیەک لێی بێبەش بوە لە مێژوی خۆی ئەو نەتەوەیەش کوردە .
لەم ساڵیادەدا سەری ڕێزو نەوازش بۆ گیانی پاکی باوکی خۆشەویست و نەدیوم و ،هەموو ئەو هاوڕێیانەی کە لەو ڕۆژەدا گیانی خۆیان بەخت کردو ئامادە نەبون سەرشۆڕکەن بۆ مەرامەکانی ڕژێمی داپڵۆسەری بەغدا ، و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان .
وێنەکە ،،، مامۆستا ئیسماعیل ئیبراهیم
مەریوان ئیسماعیل
یۆتۆبۆری
بهروار: 09/06/2026
92 جار خوێندراوهتهوه
|