ئەمانەتی دارستانی گۆیژە لە ئەستۆی هەموانە
دارستانی گۆیژە ئەمانەتی سەروو حەفتا وپێنج ساڵی  لەگەردنی هەموانە 

لەساڵی ١٩٤٧ ەوە ئەم دارستانە پاسەوانێکی دەستپاکی سلێمانیە، تەنها کۆبونەوەی چەند دارێ نیە، چیرۆکی باو باپیرانمانە، سییەکانی شاری سلێمانیە، ئەمرۆ ئەم شاخە داوا دەکات بیپارێزین لەئاگری ئەم هاوینە... 

رەنگە جگەرەیەک،یان پارچە شوشەیەک، پاشماوەی خەلوز و ئاگرێک بیکاتە خۆڵەمێش ئەو سەرمایە گەورەیە ئیتر نەمێنێت...

هەربۆیە گرنگە بنکەی ئاگر کوژێنەوەی تایبەتی خۆی هەبێت و پۆلیسی دارستان لەوێ بونیی هەبێت ،رێگە بەئاگرکردنەوە نەدرێت، کەسیش پاشماوە بەجێ نەهێڵیت ...

باپێکەوە سییەکانی سلێمانی بپارێزین و ببینە پاسەوانی ئەو دارانەی ٧٥ ساڵ زیاترە  لەگەڵمانن بۆ نەوەکانی داهاتوو بمێنن بە سەوزی ... 

پرسیارەکان بۆ حکومەت: 

 ئایا ئێستا ئەم دارستانە چەند باخەوانی هەیە؟ ئەوانەی خانەنشین بوون کەس لەجیاتیان دانراوە؟ 

لەزەمانی بەعسی فاشیست ئەو ناوچانە قەدەغە بوون ،بەلام نزیکەی ٢٠٠ باخەوان باجیان لە دائیرەی ئەمنەوە بۆ دەکرا و بەلۆری دەبران و دەچونە دارستانەکە بۆ بژارکردن و خزمەتی دارستانەکە! 

ئێستا چەند باخەوان گیراوە بۆ گۆیژەو ئەزمەڕ؟  کە دیارە فەرمانبەری نەماوە بەڵام ساڵانە بەکاتی باخەوانی بۆ دەگیرێت!

ئاگربڕ بۆ دارستانەکان کراوە؟ 

میلاک و سەرچاوەی مرۆیی ودابینکردنی بودجەی ئامێر و پێداویستیەکان بۆ فەرمانگە تایبەتمەندەکان کراوە (دارستان و پاوان، پۆلیسی دارستان، بەرگری فریاکەوتن، فەرمانگەی ژینگە، گەشتوگوزار)؟

کامێرای چاودێری و دانانی چاودێر بۆی دابینکراوە؟
تکام وایە وەلامەکان لە سیاقی بابەتەکەبن.

ئارام سەعید
به‌روار:  02/06/2026
34   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   99
کۆی سه‌ردان:   31423620