ژنەکەم دوو گیانە 🤣🤣
پیاوێکی نەوەت ساڵە ژنێکی بیست ساڵانی هەیە.
ڕۆژێک تەلەفۆن بۆ دکتۆرەکەی دەکا و دەڵێ:
باوەڕ دەکەی ژنە بیست ساڵانەکەم دوو گیانە
دکتۆرەکەی دەڵێ:
با بەسەرهاتێکت بۆ بگێڕمەوە ، دەڵێن ڕۆژێک زەلامێک دەچێ بۆ ڕاو ، لە جیاتی  چەکەکەی چەترێک لەگەڵ خۆی دەبات و  ئاسکێ دەبینێ، بە چەترەکەی تەقەی لێ دەکا و ئاسکەکە ڕاو دەکا و دەیباتەوە بۆ ماڵەوە.

پیاوەکەش دەڵێ:
قەت شتی وانابێ دیارە کەسێکی تر تەقەی لە ئاسکەکە کردووە.

دکتۆرەکەش دەڵێ:
ئەی ڕەحمەت لە دایک و باوکت جوان تێگەیشتی.
به‌روار:  02/06/2026
192   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   98
کۆی سه‌ردان:   31423612