|
حەیف بۆ کاک عەلی شایانی ئەو کارەساتە نەبوو !! ..
ئەو ئاگری قودرەتە ماڵی" عەلی ئەحمەد"ی نەسوتاند، نا بەڵکو جەرگی ئەو هونەمەندە گران وسەنگینەی داخ کرد و دڵی سوتاند لە سۆنگەی سوتانی ئارشیفەکەی ، دياره من تێ دەگەم ئارشیف سوتاندن ولەناوچوونی چ کۆستێکی گەورەیە بۆ هونەرمەندان و نووسەران و رووناکبیران .
لە 31 ئابیش من جەرگم داخ بوو بە لەناوچوونی کتێبەکانم و ، لە کاتی دەرپەڕاندنی پارتیش لە هەولێر ئەوەی بینیم تاڵانکردنی کتێبخانەکەی" بارزانی مەلا خالید "بەراستی نیگەرانی کردم کە هەموو ژیانی خۆی بەو کتێبانەوە خەرج کردبوو بۆیە ئەوکات تیگەیشتم کە رۆژێک دێ کتێبەکانی منیش بەو مەرەدە دەچن و شڕەخۆر وتاڵانچی چی بەسەردێنن ...
. پێم باشە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی بەزووترین کات خانوییەک و ناوماڵێک بۆ کاک عەلی دابین بکات ولەوبارەوە دەستپێشخەر بێ، ئیدی وەکو دەڵێن : اللبیب یکفیە الاشارة
جەمیل مەلا قەرە
بهروار: 31/05/2026
38 جار خوێندراوهتهوه
|