|
پیتزای گۆگل🤣
گفتوگۆی نێوان گۆگل و کەسێک کە دەیەوێت داوای پیتزا بکات:
بەکاربەر: سڵاو، گۆردان پیتزایە؟
گوگل: نەخێر ئێرە پیتزا گوگلە.
بەکاربەر: پێدەچێت هەڵەم کردبێت.
گۆگل: نەخێر، ئەم پیتزا فرۆشییە لە لایەن گوگلەوە کڕاوە.
بەکاربەر: زۆرباشە، دەمەوێت داوای پیتزایەک بکەم.
گۆگل: داوای پیتزایەک وەک هەمیشە دەکەی؟
بەکاربەر: ئێوە لە کوێ دەزانن من چیم داوا کردووە؟
گۆگل: بە پێی ژمارەکەتان، لە ١٥ داواکاری پێشوترتان. داوای پیتزای گەورەی دەبڵ پەنیرتان کردووە.
بەکاربەر: بەڵێ ڕاستە! ئەمجارەش هەر هەمانم دەوێت.
گۆگل: باشتر نییە ئەم جارە دوای پیتزایەکی ناوەندی سەوزەوات بکەی؟
بەکاربەر: نا من ڕقم لە سەوزەواتە.
گۆگل: بەڵام دۆخی کلۆسترۆڵتان باش نییە!
بەکاربەر: ئێوە لە کوێ دەزانن؟
گۆگل: ئێمە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێنی تۆمان لەم ٧ ساڵەیە لامانە.
بەکاربەر: ڕەنگە وا بێت بەڵام من پیشنیارەکەتان ڕەت دەکەمەوە. من بۆ کلۆسترۆل دەرمان بە کار دێنم.
گۆگل: بەڵام وەک دیارە تۆ بەردەوام نیت لە بەکارهێنانی دەرمان. لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا تەنها یەک پاکەت حەپی ٣٠ دانەیت لە دەرمانخانە وەرگرتووە.
بەکرابەر: حەپەکانی تر لە دەرمانخانەیەکی دیکەم وەرگرتووە.
گۆگل: بەڵام بە پێی ترەنس ئەکشنی کارتی بانکیتان ئەمە نابینین.
بەکاربەر: بە کاش پارەکەم داوە.
گۆگل: بە پێی ئەکاونتی بانکیتان، پارەیەکی وا خەرج نەکراوە.
بەکاربەر: ئەکاونتێکی دیکەم هەیە!!!
گۆگل: لە لیستی باج ساڵانەتان باسی ئەکاونتێکی دیکە نەکراوە.
بەکاربەر: هەر پیتزام ناوێت .... من لە گوگل، فەیسبوک و تویتەر و واتس ئەپ و ... بێزارم. دەمەوێت بڕۆمە دورگەیەک کە ئیتنەرنێتی نەبێت تەنانەت مۆبایلیش نەبێت هەتا جاسوسیم لە سەر نەکەن...
گۆگل: زۆر باشە تێگەیشتم، بەڵام پاسپۆرتەکەت ٥ هەفتەیە بە سەر چووە پێویستە نوێی بکەیتەوە!
دکتۆر کامەران حەسەن
بهروار: 17/05/2026
44 جار خوێندراوهتهوه
|