|
چەکەکانی ترەمپ 🇺🇸
* بەڵێ؛ نایگەیەنینو دەستیشمان خۆشبێت، ئێمە دلیڤەری دایکی کەس نیین.
"کارمەندێکی فەیکی تەڵەبات"
* چاوەکەم مەنەفیستیان لەگەرا نییە، بەبێ مەنەفێست کوو بینێرین؟
"سەیتەرەکەی حاجی هۆمەران"
* هەزار لێدوانی تریش بفەرمووی؛ ناینێرین، ئەترسین، کاکە بەزۆرە؟!
"مەسئولی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان"
* ماشەڵڵا کە بێ تەحەممولیت، ئەی نابێ جوابی کوالیتی کۆنترۆڵ بێتەوە؟!
"لێپرسراوی هۆبەی دەسی دەسی"
* بەخوا تۆش خۆشی جەنابی ترەمپ، ئەوان داهاتەکە بەشەڕەشەق بۆ بەغا ئەنێرن، تۆ بەتەمای کۆڵێ چەکو ئەسلیحەی بەلاش بنێرن بۆ ئێران؟! هەی دۆشاو بەگونت!!
"کۆمێنتی دادە تەیف سامی"
* دەینێرین بەسەرچاو، بەس کوا شیرینییەکەمان؟!
ژووری گرێبەستەکانی وەزارەتی" سامانە "سروشتییەکان
* ئەوە بەس من ئەیانناسم بەقوربان، بەقسەی من بکەو بۆی مەگەڕێ بێسوودە!
"ئەنجومەنی بێسەروشوێنانی شەڕی ناوخۆ"
* بێخەمبە ئەینێرین، چاوەڕێین تەرجومەکەی لەئینگلیزییەوە بۆ فارسی تەواوببێ؛ ئەوسا!!
پەیمانگەی کەمال کەرکوکی بۆ "تەرجومەی فەوری"
* ئەمە شەڕفرۆشتنە کاکە، لێی نەنووسراوە بگات بەدەستی کێ؟!
"کۆمپانیای حەواڵە بەگەواڵە"
* بۆ قسە ناکەی بۆ؟! بۆ قسە ناکەی؟!
وەستا عەلی لانەوازان بۆ "قسەکەری حکومەتی "هەرێم
شێرکۆ عەبدوڵا
بهروار: 15/05/2026
38 جار خوێندراوهتهوه
|