زمانی کوردی و تاراوگە🇺🇳


لەگەڵ کۆچدا تێدەگەین ئێمە هیچ کات بستە زەمینێک نادۆزینەوە زمانی ئێمەی تیا سەروەر بێت .
کەسێکی دی نادۆزینەوە زمانمان بزانێت و ڕێزی لێبگرێت ، تێدەگەین ئێمە لەهەر کوێیەکی دونیادا بین زمانمان زمانی پەراوێزە ، ئەمە وادەکات ئارەزووی فێربوونی ڕاستەقینەی زمانەکانی دی لەمرۆڤدا زۆرکزببێت.
من پێموایە بەربەستێکی قووڵ لەنەستی ئینسانی ئێمەدا ئارەزووی فێربوونی زمان دادەمرکێنێتەوە ، ئەوەی مرۆڤی کورد ناتوانێت بەزمانی خۆیەوە بەنرخ بێت ، یەکێکە لەهەرە گورزە کوشندەکان لە خود ئەڤینی ئەم مرۆڤە . 
دیارە بەرزڕاگرتن و گرنگ زانینی زمانەکانی دیش ، بەرزکردنەوەیەکی ڕەمزییە بۆ کاراکتەری ئەویدی بەرابەر بەخۆی ، هەتا ئەو کۆچبەرانەش کە زمان فێر دەبن وەک ئەوەیە تەماهی لەگەڵ بەرزی و بڵندی زمانەکاندا بکەن ، وەک ئەوەیە کۆچبەرەکانی دی بڵێن ، ئەوەتا ئێمە لەوەدەرچوین گرێمانەی زمان «عقدةاللغة»مان هەبێت ، ناڵێم کێشەی زمان ، بەڵکو وشەی «گرێمانەـ عقدة»بەکاردەهێنم ، بەو مانایەی مانەوە لەسنوری زمانی خۆتدا ، وەک مانەوە لە دۆخێکی نزم و ناکامڵ و ئیفلیجدا سەیردەکرێت…

بەختیار عەلی
ناشوێن
به‌روار:  15/05/2026
32   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   102
کۆی سه‌ردان:   31379377