|
مالمۆ 🇸🇪 مەلەوانی لە کەناراوەکانی دەریا قەدەغە کرد
بەداخەوە کەناراوەکانی شاری مالمۆ لە باشووری سوید تووشی پیسبوونێکی گەورە بوون، بەهۆی ڕژانی ئاوی زێرابەوە بۆ دەریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە نێوان 4–5ی ئەم مانگەدا.
کۆمۆنی مالمۆ ئەم پیسبوونەی بینیوە و مەترسییەکەی بۆ خەڵک ڕاگەیاندووە، بۆیە بڕیاری داوە مەلەوانی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو قەدەغە بکات، هەتا ئەم پیسبوونە چارەسەر دەکرێت.
پرسیار: باشە ئەگەر بچم مەلە بکەم و کەس نەمبینێ چی دەبێت؟
وەڵام: پێویستە بزانیت پێش ئەوەی لەم ماوەیەدا مەلە بکەیت ⚠️
مەلەکردن لە ئاوی پیس بە ئاوی زێرابەوە دەکرێتە هۆی:
▪️ سکچوون و ژەهراوی بوونی گەدە
▪️ تووشبوونی پێست بە سووتان و خورین
▪️ تووشبوونی چاو و گوێ بە سووربوون و ئازار
▪️ مەترسیی زیاتر بۆ منداڵان و سەگ
بۆیە کۆمۆی مالمۆ بە شێوەیەکی کاتی مەلەوانی لە هەندێک کەناراوە قەدەغە کردووە، هەتا ئاوی دەریا دووبارە پاک و تەندروست دەبێتەوە
بهروار: 13/05/2026
55 جار خوێندراوهتهوه
|