شێرکۆ بێکەس بۆ لەیلا قاسم
ناو
گۆمێ شووی کرد بە ئاسۆیەک
لە باوەشی
سێیەم وەرزا
لەناو شەبەقی
دەم کەلا
کچێکیان بوو، بۆ ناو گەڕان
هەرچی شاخە، کۆ بوونەوە
هەرچی باڵندە و درەختە، گرد بوونەوە و
بە هەموویان
کچەکەیان ناونا: لەیلا.
شێرکۆ بێکەس
به‌روار:  12/05/2026
46   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   61
کۆی سه‌ردان:   31374070