|
دراوسێ هیندیەکەی ماڵی پورم 🤣🤣
پورم لەسەرەتاوە كە چونە بەریتانیا لەگەڵ ماڵێكی هیندی بەیەكەوە لەیەك قاتی شوقەیەك ئەژیان، واتا شوقەی ماڵە هیندێكە و ماڵی پورم بەڕەحمەتبێت بەرامبەری یەك بون.
زۆر بەینیان خۆشبو لەگەڵ ماڵە هیندێكە هەروەك یەك ماڵیان لێهاتبوو.
ماڵە هیندیەكە پێش ماڵی پورم جوابیان وەرگرت و ئیقامەیان پێدرابوو ، لەخۆشیا دوای ساڵێك یەكسەر سەفەرێكی یەك مانگەیان كردبوو بۆ هیندستان، و كلیلی شوقەكەیان تەسلیمی ماڵی پورم كردبوو. وتبویان: ماڵی خۆتانە هەرچیتان پێویست بوو شەرم مەكەن ، بڕۆن لەماڵی ئێمە بیبەن.
سەرتان نەیەشێنم خۆتان ئەزانن هیندۆسەكان. هیوایەتیان بەهاراتە . ئەوماوە پوریشم ڕاهاتبوو لەگەڵیان زۆر حەزی لەبەهارات بوو.
كاتێك ماڵە هیندیەكە سەفەر ئەكەنەوە بۆ هیندستان، پورم حەزی لەبەهارات ئەبێت ئەڕوات لەشوقەی ماڵە هیندیەكە بەهاراتی هەمەجۆرە ئەهێنێت و بەدرێژای مانگەكە بەهاراتی بەلاش بەكارئەهێنێت.
پورم تەلەفۆنی بۆ ئێمە ئەكرد ئەیگووت كەوتوم بەسەر ناز و نیعمەتی بەهاراتی بەلەزەت و بەلاشدا.
وەلحاڵ ماڵی دراوسێ هیندیكەی ماڵی پورم هاتنەوە .
دوو ڕۆژبوو پوورم دەنگی نەبو تەلەفۆن بكات. خۆم تەلەفۆنم بۆ پورم كرد ، تەلەفۆنەکەی هەڵگرت هەرچی ئەموت ئەلوو پورێ قسەی نەئەكرد.
كچە پورەكەم تەلەفۆنەكەی وەرگرت، وتم ئەوە پورم بۆ قسە ناكات.؟
كچە پورەكەم وتی ماڵمان وێران بوە .
وتم چی بوە بۆخاتری خوا؟
كچە پورەكەم وتی : بیرتە وتمان ڕۆیشتوینەتە ماڵە هیندیەكەوە كاتێك لەماڵ نەبون.
وتم بەڵێ بیرمە.
وتی ئەوڕۆژە ماڵە هیندیەكە هاتونەتەوە چونەتە شوقەكەیان و هەمویان بەشۆكی هاتنە دەرەوە وتومانە بۆچی شۆك بون ..؟
وتویانە كاتێك لەهیندستان بوین باوكمان مردوە، ئێمە عاداتمان وایە مردوەكانمان ئەسوتێنین و دواتر خۆڵەمێشەكەی هەڵدەگرینەوە و هەموو بەیانیەك سڵاو لە خۆڵەمێشی مردوەكانمان دەكەین.
وتم ئێ ئێستا چی بوە ؟
وتی كابرای هیندی وتویەتی: خۆڵەمێشەكەی باوكمان كاتێك هاتوین بۆ بەریتانیا لەگەڵ خۆمان هێناومانە و لەگەڵ بەهاراتەكان داماننابوو ، ئێستا نەبەهارات ماوە نە خۆڵەمێشەكەی باوكم.
ئێستا ماڵی پورم هەمویان بڵقی سەر پێستیان دەركردوە، دكتۆر وتویەتی ئەبێ پێستان بگۆڕن.
ئەی ڕەحمەت لەو گۆڕەت پورێ گیان .
بهروار: 09/05/2026
65 جار خوێندراوهتهوه
|