|
تکایە هەولێری قەڵاومنارە مەکەنە کۆریایی باکور.
جێگای داخە دەسەڵات دارانی پارتی هەولێریان سەرتاپا کردۆتە بەندیخانەیەک وهەرکەسێک یاخود چالاکوانێک یان ڕۆژنامەنوسێک بچوکترین ڕەخنە ئاڕاستەی هەڵەوچەوتیەکانی سەرکردایەتی پارتی یاخود حوکومەتی کاربەڕێکەر لەهەولێربکات بێ سێوودوو یەکسەر ڕاپێچی بەندیخانەی دەکەن ومەگەر خۆیان بزانن لەوبەندیخانە بەدناوانەیاندا جۆرەها سوکایەتی وکەرامەت شکاندیان پێ دەکەن و سەرکردایەتی پارتی وبەتایبەت بنەماڵەی بارزانی خۆیان لەسەرو ڕەخنەوە دەبیننەوە ونابێ کەس پێیان بڵێ بەری چاوتان کلی پێوەیە،هەربۆنمونە لەسەرچەند ڕەخنەیەک کە لەدەڤەری بادینان چەندان چالاکوانیان بەناهەق توڕدایە ناوکونجی زیندانەوە هەریەکەیان بەتۆمەتی جۆراوجۆر چەندین ساڵ حوکمدران لەدادگای قەرەقوشی حزبدا،واچەندان ڕۆژە ڕۆژنامەنوسی دەڤەری بادینان مانی لەخواردن گرتووەوباری تەندروستی تێکچووەو فریادڕەسێک نیە بەهاوارییەوەبچێ وبڵێ بەسیەتی ئەم نادادپەروەریەتان وهەتاکوێ دەتانەوێ شێروان شێروانی سزابدەن وبەندیکەن،کەدێتە سەرباسکردنی ئازادی بیروڕا سەرۆکی هەرێم وسەرۆکی حوکومەتی کاربەڕێکەر زمانیان یەکی مەترێک درێژەو کەباس لە ئازادی ڕۆژنامەگەری دەکەن وادەری خەن کەهەموکەس ئازادەو کەس لەسەربیروڕای ئازاد لەبەندیخانەکانیاندانیە،هەرماوەی چەندڕۆژێک لەمەوبەر لەشاری دهۆک مەلایەک هەرهێندەی گوت کەبتڵی غاز گرانە ودەستەبەجێ لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە ڕفێنراوەوکەس نازێ لەکوێ بەندکراوە،بەڵام دەمەوێ شتێک وەبیری سەرکردایەتی بنەماڵەی بارزانی بهێنمەوە کەهەموشت لەباریکیا دەپچڕێ جگەلەزوڵموزۆرداری لە ئەستوریا دەپچڕێ،دەبادەنگمان یەکخەین وداوای ئازادی بوڕۆژنامەنوس وچالاکوان شێرواشێروانی بکەین وچیتر ڕێگا بەم زوڵموزۆرداریە نەدەین وباهەموکوردستان بکەینە نمونە بۆڕادەربڕین بەشێوەیەکی ئازادانەو دور لەچاوسورکردنەوە ولێدان وتۆقاندن،لەڕێگای ڕەخنەگرتنی ڕۆژنامەنوسانەوەیە کە کەموکوڕییەکانی دەسەڵات دەخاتەڕو وڕەخنەوڕەخنە لەخۆگرتن بەرەوپێشەوەمان دەبات.ئازادی بۆشێروان شێروانی.
ڕۆژنامەنوس شەم شەمەیی
بهروار: 09/05/2026
317 جار خوێندراوهتهوه
|