کەمپینی دژ بە دیپۆرتی " ڕابیعە ئەڵڵا وەیس " ی 95 ساڵ

سوید🇸🇪
" ڕابیعە  وەیس" پیرێژنێکی تەمەن ٩٥ ساڵە و زیاتر لە 20 ساڵە لە سوید دەژی.
ئەو زۆر نەخۆشە، بە کورسی دەجووڵێت و بە تەواوی پێویستی بە خێزانەکەی هەیە.

لەگەڵ ئەمەشدا، دەزگای کۆچبەرانی سوید (Migrationsverket) بڕیاریداوە کە دیپۆرتی  ئێراقی بکاتەوە.
ئەو  هیچ کەسێکی لەوێ نەماوە و کەسی لێ ناناسێت.

خاتوو ڕابیعە دەڵێ:
"تەنها دەمەوێت لەگەڵ خێزانەکەم کە لێرەن  لە ئێراق هیچ کەس ناناسم. تکایە، با لێرە بم و لێرەش بمرم.

ئەو تووشی کێشە تەندروستی گەورەی هەیە و  ناتوانێت بەبێ یارمەتی ژیانی ڕۆژانەی خۆی بەڕێوە ببات.
کچەکەی هەموو ڕۆژێک چاودێری دەکات. هەموو ژیانی لێرەیە – منداڵەکان، نەوەکان و نەوەی نەوەکان.

ئەم بڕیاره ناڕەزایی دروست کردووە، کە ژنێکی 95 ساڵی  زۆر نەخۆش، لە کۆتایی ژیان و تەمەنی خۆیدا لە خێزانەکەی جیابکرێتەوە. ئەمە شایستە نییە.

ئێمە داوای ئەوە دەکەین کە ئەم بڕیارە دووبارە هەڵسەنگێندرێتەوە و "ڕابیعە ئەلڵا وەیس" لە سوید بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت ژیانی خۆی بە ئارامی لەگەڵ خێزانەکەی کۆتایی پێبهێنێت.
گەر تۆش لەگەڵ ئەم کەمپینەیە  پشتگیری بکە، بە ئیمزا کردنی کەمپینەکە:

لێرەوە ئیمزای بکە

به‌روار:  28/04/2026
74   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   279
کۆی سه‌ردان:   31331315