|
خۆپیشاندانەکانی نیسانی 1982
ساڵی 1982 لە یادی بۆردومانی " هەڵەبجە و قەڵادزێ" ی ساڵی 1974 ، شەوان لە گەڕەکی ئیبراهیم پاشا خۆپیشاندان دەستی پێکرد .
شەوی وا هەبوو باوکم دەرگای دەرەوەی بە کلیل لێدادەخستین، من لەسەربانەوە خۆم هەڵدەدایە خوارەوە.
" خەسرەو حاجی محەمەدی چنگیانی" دەمانچەیەکی پەڕەبێڵی پێ بوو ، هەندێ شەو پێکەوە بووین.
شەوێکیان لە بڵندگۆی مزگەوتی خێراوەکەی ئازادی من دروشمم دەوتەوە و خەڵکمان هاندەدا بۆ خۆپیشاندان.
شەوێکیان لەگەڵ" نەوزادی شێخ مستەفا و ڕزگار عەبدوڵای مۆسیقار" کە دراوسێ بووین، لە خۆپیشاندانە گەورەکەی" مونەزەمەی عوسمان فایەق" بووین، پیکابە قوەخاسەکان هاتن بە بیکەسی و کڵاشینکۆف تەقەیان لە جادە قیرەکە دەکرد و ، بە شۆفرلێتەکە شکاندیانەوە سەرمان و پەلاماریان داین.
من و نەوزاد لە دیوارێکەوە خۆمان هەڵدایە ناو حەوشەی ماڵێک و ، " ڕزگار گیرا".
خۆپیشاندانی خانەی مامۆستایان
خانەی مامۆستایانی سلێمانی چەندین ڕۆژ خۆپیشاندانی گەورەمان کرد و کومەڵێ خوێندکار گیران و هەواڵی لە سێدارەدانی خوێندکارێکیش هەبوو.
عەسرێکیان" ڕەفیق حەمید موسڵاوی" لەبەردەم پاسەکانی ڕزگاری بە کێبڵ تێمان کەوت.
بەبەرد سەریمان شکاند و لە پێشەوەی بەرد هاوێژەکان خۆم و مامۆستا کامیل بووین.
بەجۆرێک سەری شکا وەکو گا بۆڕاندی و خوێن بەدەموچاویدا هاتە خوارەوە، بەڵام دەستی نەبرد بۆ دەمانچەکەی لاقەی .
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
تێبینی:وێنەکە خۆمم ساڵی 1982 لە حەوشەی پشتەوەی خانەی مامۆستایانی سلێمانی
باکگراوندی وێنەکە زیرەکی دەستکردە.
بهروار: 24/04/2026
62 جار خوێندراوهتهوه
|